یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 26 مێژووی بڕیار: 11/11/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999 یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: 1- لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده. 2- لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی. 3- خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه. 4- لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئالای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێ له (په‌یره‌و) دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ڵكردنی ئاڵا له كاتی خۆرهه‌ڵاتن ده‌بێت و، هاتنه خواره‌وه‌شی له كاتی خۆرئاوا بووندا. مادده‌ی چواره‌م: دروست و چاپ و دابه‌شكردنی ئاڵا به ره‌زامه‌ندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری ده‌بێت. مادده‌ی پێنجه‌م: نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی. مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌واره‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه پێویسته‌كان هه‌ر كیانێكی سیاسی به جیاوازی پله و شێوازه ده‌ستووریه‌كه‌یه‌وه، ئاڵایه‌كی هه‌یه كه گوزارشت له جوامێری و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و سومبولیه‌تی، له شێوه‌ی ره‌نگ و پێك هاته‌كانیدا، پاڵه‌وانێتی ئه‌و گه‌له‌و نیشتمانه‌و سه‌ربه‌رزه‌كانی ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. ده‌وڵه‌ت تاكه كیانێكی سیاسی نییه كه ئاڵایه‌كی جیاواز بۆ خۆی ده‌ست نیشان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه له ژێر چاودێریدابوون و ئه‌و كیانانه‌ی كه له ژێر ئینتیداب و پارێزگاری ده‌وڵه‌تاندا بوون، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌رێم و ویلایه‌ت و میرنشینانه‌ش به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه له یه‌كێتییه فیدراڵیه‌كاندانه، ئاڵایه‌كیان بۆ خۆیان ده‌ستنیشان كردووه یان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، وه‌ك سومبولێك كه له‌گه‌ڵ كه‌یانه‌كانی تردا لێكیان جیا بكاته‌وه. با ئه‌وه‌شی بخرێته سه‌ر كه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ساكاری لێك نه‌به‌ستراو (غیر مركبه) مافی داوه به هه‌ندێ له‌و یه‌كه (وحده) ئیداریانه‌ی كه لێیانه‌وه پێك هاتووه ئاڵای تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ. په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق به بڕیاری مێژوویی ژماره (22)ی خۆی له رۆژی 4/10/1992 دا‌و به تێكرای ده‌نگ چاره‌نووسی گه‌لی كوردی له كوردستانی عێراق دیاری كردوو، په‌یوه‌ندییه ده‌ستووریه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی فیدراڵی له ناو عیراقێكه دیموكراسی په‌رله‌منیدا دیاری كرد كه باوه‌ری به سیسته‌می فره حزبی هه‌بێ و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێ كه له به‌لگه‌نامه ده‌وله‌تیه‌كاندا دانی پیانراوه. ئه‌م بڕیاره تێكرای ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌و توێژ‌و رێكخراوه‌كانیه‌وه به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه ركابه‌ره‌كانی عێراق پشتگیریان لێ‌كرد، بۆیه هه‌رێمی كوردستانی عێراق مافی خۆی بوو ئاڵایه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات، كه گوزارش له قاره‌مانیه‌تی و سه‌ربه‌رزییه‌كانی و، هه‌روه‌ها له دیرۆك و خه‌بات و بۆچوونه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات. كوردستان ئاڵای خۆی هه‌بووه كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌ستاو ده‌ست هاتووه و سه‌ركرده دلسۆزه‌كانی كورد پاراستوویانه و داكۆكیان لێ كردووه، تا سه‌ركرده‌ی نه‌مرو كورد (قازی محمد) به‌ر له شه‌هید بوونی ته‌سلیم به سه‌ركرده‌ی روحی هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی كورد (مسته‌فا بارزانی) كرد، كه ئه‌ویش به‌و په‌ری دڵسۆزی و خۆبه‌ختكارییه‌وه پارێزگاری و به‌رگری لێكردوو هه‌ر به شه‌كاوه‌یی مایه‌وه. بۆ به‌رز نرخاندنی ئه‌و رێكردنه مێژوویه و ئه‌و دلسۆزی و له خۆبرده‌ییه، هه‌روه‌ها بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی خه‌ونی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و به پیره وه‌چوونی ئاره‌زووه‌كانی و جێبه‌جێ كردنی ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له و بۆ به‌رجه‌سته كردنی یاسا كاری و قانوونی ئه‌م ئاڵایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له دیرۆكی كورد و كوردستنادا دێته دی، ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا.