یاسای خانه‌نشین بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 24 مێژووی بڕیار: 8/11/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كانن. مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرن. ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرن. مووچه‌ی خانه‌نشینی: ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شیاویه‌تی هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌ی به هۆی به‌خشین و (ئیعفا)یه‌وه بێت، یان به هۆی خانه‌نشین كردنییه‌وه، یان كۆچی دوایی كردنیه‌وه بێت. مادده‌ی دووه‌م: أ- ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له كاتی به‌كۆتا هاتنی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی مووچه‌یه‌كی خاه‌نشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێ ئه‌ویش (75%) ی ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه هاوكاره‌كانی وه‌ری ده‌گرن كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نن و به‌رده‌وامن له خزمه‌ت دا. ب- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی پاداشت (مكافئه) یه‌كی ده‌درێتێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه و ده‌ركاڵه‌كانی شه‌ش مانگی و دوا مووچه و ده‌رماڵه‌شی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره، هه‌رچه‌نده كردنی وه‌زیر دووپات ببێته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: أ- مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشیی وه‌زیر راده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر له نوێ كرایه‌وه به وه‌زیر و، ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌درێتێ كه شیاویه‌تی. ب- ئه‌گه‌ر وه‌زیری خانه‌نشین له كارێكی گشتی دامه‌زرا مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیفه تازه‌كه‌ی كه‌متر بوو له‌وه‌ی وه‌ری ده‌گرت، ئه‌و كاته ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه هاوتایه له‌گه‌ڵ مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی. مادده‌ی چواره‌م: أ- هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بڕدری، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێ ده‌بڕدرێ كه له‌گه‌ڵ پاره كه‌ڵه‌كه بووه‌كه بگونجێ كه له‌سه‌ریه‌تی. ب- میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له‌سه‌ری ماوه. مادده‌ی پێنجه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی وه‌زیری خانه‌نشین میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین بوونی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری خانه‌نشین، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و (أو الخلف) له هه‌موو مافێكی كه‌له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ردانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا، یان حوكمێكی به‌سه‌ردادانێ به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژبێ. مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌رئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له (4/7/1992) وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق