یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا
(وه‌قایعی كوردستان)
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 14
مێژووی بڕیار: 2/11/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1999
یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا (وه‌قایعی كوردستان)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
وه‌زاره‌تی داد ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێ به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و پێی ده‌گوترێ (وه‌قایعی كوردستان).
مادده‌ی دووه‌م:
(وه‌قایعی كوردستان) تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- یاسا‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
2- پێره‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی .
3- (مه‌رسوم)و فه‌رمانه ده‌رچووه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 (یاسای هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی كورد) هاتووه ده‌رباره‌ی رابه‌ر یا ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
4-رێنماییه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه به ده‌قی ره‌سمی باوه‌ر پێكراوه ده‌ژمێردرێ و له رۆژی بڵاوبوننه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی تیا نه‌هاتبێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
(له‌فز)ی نێر مێینه‌ش ده‌گرێته‌وه، تاك، جووت و كۆ‌و، كه‌سی مه‌عنه‌ویش ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكدا هاتبێت كه له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌قێك یا قه‌رینه‌یه‌ك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌گونجێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وا داده‌نرێ ئه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌س پێیان زانیوه، ئیدیعا كردن به نه‌زانین به‌وه‌ی كه له ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هه‌ند هه‌ڵناگیرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: ساڵ و مانگ به پێی هه‌ردوو ته‌قویمی شه‌مسی (زاینی)و كوردی حسێب ده‌كرێ و به یه‌كه‌وه له هه‌ر شتێك كه‌له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه جێگیر ده‌كرێن.
دووه‌م: هه‌ر یاسا‌و په‌یره‌وێك ژماره‌ی زنجیره‌ی خۆی ده‌بێت و ده‌خرێته سه‌ر ساڵی ده‌رچوونی و ناوونیشانه‌كه‌یشی له ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
هیچ لایه‌نێك، یان كه‌سێك بۆی نییه دووباره ئه‌وه‌ی له واقیعی كوردستاندا بڵاو ده‌بێته‌وه چاپی بكاته‌وه، مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد، یاخود به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
هه‌ڵه‌ی چاپكردنی ئه‌وانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له وه‌قایعی كوردستاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك راست ده‌كرێنه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌و لایه‌وه ده‌رده‌چێت و راستكردنه‌وه‌كه‌ش له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌ی (په‌رله‌مان)و دوایی به په‌خشنامه‌ی ره‌سمی زمان حاڵی ئه‌نجومه‌ن داده‌نرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسان كاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یازده‌م:
كار به هیچ ده‌قێك، یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی دوازده‌م:
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سێزده‌م:
ئه‌م یاسایه له 1/1/2000 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق