یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 19 مێژووی بڕیاردان 31/12/1998 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ماندا. یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 3- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 4- نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. 5- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه. 6- هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه. 7- كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه. مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1- كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه. 2- به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. 3- رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونه‌ریه‌كاندا. 4- هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 5- چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات. به‌شی دووه‌م (پێكهاته‌كان و به‌رێوه‌چوونی كار) مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا. 5- هۆیه‌كانی سه‌ندیكا. مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا. مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و. سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری. چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی. پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن. مادده‌ی هه‌شته‌م: 1- ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا. 2- ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه. 3- برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ. 4- پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:- أ- په‌سه‌ند كردنی بودجه. ب- وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباته‌كه‌ی ج- ته‌ماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی. د- بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا. 5- ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن. مادده‌ی نۆیه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ: 1- ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2- ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت. 3- به لا‌نی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت، مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1- سه‌ر‌ۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2- نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1- كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2- پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3- جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5- ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6- هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7- ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8- دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9- پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10- بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11- دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12- دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13- رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14- ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15- مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16- دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه. مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌م كارانه ده‌كا: 1- توێژینه‌وه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن. 2- جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و راسپارده‌كانی هۆبه‌كان و لێژنه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی كه تاوان پێك دێنن بنێرێت بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و، ده‌رچوونی حوكمی بێتاوانی یان به‌ردانی رێ له‌وه ناگرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) بڕیاری خۆی له حه‌ق ئه‌و ئه‌ندامه به پێی یاسا بدات. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات. 1- سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راده‌كێشرێت كه ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه. 2- ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه پێویسته ئه‌و سه‌رپێچییه دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ. 3- رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)ی تایبه‌ت به یاساغی (المنع) له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا شیاوی تانه لێدانه له ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه‌وه بڕیاره‌كه‌ش بنبڕده‌بێ و به‌سه‌ری دا جێبه جێ ناكرێ تا پله‌ی بن بڕی وه‌رنه‌گرێ. مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ناوی ئه‌ندام له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنبڕی به‌سه‌ر دا درا به سزاێكی ئه‌سڵی له تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یا كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا. مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1- ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه. 2- ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه. 3- له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت. 4- ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5- ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1- لیژنه‌ی هه‌ر هۆبه‌یه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هۆبه به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2- سه‌رۆك نوێنه‌ری هۆبه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكادا. 3- ئه‌ندامانی لیژنه له نێوان خۆیاندا جێگرێكی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و له كاتی ئاماده نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه. 1- لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن. 2- لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان. 3- جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه. 4- ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت. سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه. مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات: 1- هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان. 2- هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 3- هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 4- هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1- هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان: أ- به‌رێوه‌بردنی شانۆ. ب- نواندن. ج- ده‌رهێنان. د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. ه- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. و- ئارایشت. ز- روناكی (الاناره). ح- سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه. 2- هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. أ- نواندن ب- ده‌رهێنان. ج- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. ه- ئارایشت. د- وێنه گرتن. ز- برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج). ح- نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی. ط- شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض). ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان). ك- سیناریۆ. ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری. م- ده‌نگی سینه‌ماكاری. ن- رووناكی سینه‌ماكاری. 3- هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. أ- ژه‌نین. ب- گۆرانی ج- ئاواز دانان. خ- دانانی مۆسیقا. د- كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان. 4- هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. أ- وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه. ب- داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. ج- گلێنه (الحزف و الفخار). ذ- خۆش نووسی و نه‌خش. ه- وێنه گرتنی هونه‌ری. و- كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان. ز- كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1- كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2- لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3- بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2- دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3- ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4- پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5- خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6- پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7- به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه. مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1- هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2- ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3- هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4- فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت. به‌شی سێیه‌م (چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی) مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1- ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ. 2- به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 3- ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات. 4- یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات. مادده‌ی سی یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت. به‌شی چواره‌م (دارایی سه‌ندیكا) مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره. 2- ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره. 3- ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت. 4- ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. 5- ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا. 6- قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ. 7- قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 8- ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم). 9- كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات. 10- پیتاك و به‌خششه‌كان. مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه. مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1- له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2- له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت. به‌شی پێنجه‌م (حوكمه‌كانی دوماهی) مادده‌ی سی و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2- ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3- ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1- ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2- پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق. (هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه) بزاڤی ئازادیخوازی كورد كه پێشه‌وای نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی چنگ كه‌وتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد بوو له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه‌و، له‌به‌ر گرنگی هونه‌ر وه‌ك گرنگترین شێوه له شێوه‌كانی هوۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی مرۆیی بۆ ده‌ربڕینی واقع له شێوه‌ی هونه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆیه‌كی كاریگه‌ره بۆ وه‌رگرتن و هه‌ست به جوانی كردنی جیهان و بوون و، بۆ ئه‌و ده‌وره پێشه‌نگییه‌ی كه هونه‌رمه‌ند له نه‌خشه‌كێشانی ژیانێكی به‌ختیاریی و شیاو به مرۆڤ و، له پێناوی رۆیشتنی شان به شانی په‌ره‌سه‌ندنی ژیاری و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵ و پته‌وكردنی ده‌سكه‌وته ره‌واكان و واقیعی كوردستان‌مان، پێویستی كرد یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ربهێندرێ بۆ پشتگیری و پته‌و كردنی بزاڤی هونه‌ری كوردی كه گرێژنه‌یه‌كی بنچینه‌ییه بۆ به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان و چه‌سپاندنی فیدرالییه‌ت.