یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1998 به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق ژماره‌ی بڕیار: 39 مێژووی بڕیار: 30/12/1997 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه (3)ی له مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1997ی دا یاساكه‌ی داناوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان داوه: یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1997 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1998 مادده‌ی یه‌كه‌م: أ- بڕی (3،074،82،100) دینار و (180،000) دۆلاری ئه‌مریكی بۆ بودجه‌ی خه‌رجی رۆژانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 1998 ته‌رخان كرا. ب- بڕی (771،156،000) دینار بۆ بودجه‌ی بۆ كارگه‌و فابریكه‌و فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا و بانكه بازرگانی و تایبه‌تمه‌ندییه خۆ بژێوه‌كان (ذات التمویل الذاتی) بۆ ساڵی 1998 ته‌رخان كرا. ج- بڕی (778،030،000) دینار بۆ بوودجه‌ی (پلان)ی ساڵی 1998 ته‌رخان كرا. مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق (2،247،715،000) دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێ بۆ ساڵی 1998. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌ركی پێدانی (حساباتی) وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، به پێی داهاتی دارایی به‌رده‌ست ئه‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گواستنه‌وه (المناقله) له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا بكات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌رپشكه له گواستنه‌وه‌ی (المناقله) له نێوان (اعتمادات) له یه‌ك ده‌روازه‌دا، ته‌نها بڕگه‌ی مووچه نه‌بێ كه ده‌كرێت بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوازرێته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه هه‌ڵسێ به جێبه‌جێ كردنی گواستنه‌وه (المناقله) له نێوان (اعتماداتی) ده‌روازه‌كانی بوودجه‌دا به مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وتی كردنی بواره‌كانی خه‌رج كردن بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه بڕیاری په‌یوه‌ندی پچرانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێكه‌وه ده‌درێ و به وه‌زاره‌تێكی تره‌وه ده‌لكێنرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌رپشكه له زیاد كردنی كۆی (اعتماداتی) بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی 1998 به رێژه‌ی 1% له كۆی اعتماداتی بودجه‌ی په‌سه‌ند كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه: 1- دانانی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا له نوێ داده‌مه‌زرێن. 2- زیاد كردنی (اعتمادات)ی نوێ له بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كان بۆ باره نائاساییه كتوپرییه‌كان، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ركی ئاماده كردن و په‌سندكردنی یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكه‌كانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1998 له ئه‌ستۆ ئه‌گرێ، له‌سه‌ر رۆشنایی بڕی ئه‌و مووچه په‌سه‌ند كراوانه له بودجه‌دا. مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری ده‌بێ رێنمایی پێویست ده‌ربكات سه‌باره‌ت به دیاری كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه حكومییه‌كان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری داریی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و له 1/1/1998 ه‌وه كاری پێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق