یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق
ژماره بڕیار: 34
مێژووی بڕیار 26/11/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 وه له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئیسلامی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 25/11/1997:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1997
یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بروانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی قوتابخانه ئاینییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌رابه‌ر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و قه‌تابخانه ئیسلامییه‌كانی (دواناوه‌ندی خوێندنی ئیسلامی) سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و وه‌رگرتن له كۆلێژی شه‌ریعه و به‌شی خوێندنی ئیسلامی له كۆلێژی ئاداب له زانكۆكانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری گشتی به پێی یاسا ده‌بڕن.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق