یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق ژماره بڕیار: 33 مێژووی بڕیار 26/11/1997 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا‌و له‌سه‌ر به‌رچاو خستنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی 25/11/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد. یاسای ژماره (8) ساڵی 1997 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (19)ی ساڵی 1993 مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (19)ی ساڵی 1993 (یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه (له‌غو) ده‌كرێت. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێ. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچونیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق