یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای یانه‌سیبی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (7)ی ساڵی 1993

ژمارەی یاسا : 5
ساڵی دەرچوون : 1997
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای یانه‌سیبی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق
ژماره‌ بڕیار: 19
مێژووی بڕیار: 23/9/1997


بڕیار
به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 داو له‌سه‌ر داخوازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ رۆژی 23/9/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رهێنا.


یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 1997
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای یانه‌سیبی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ژماره‌ (7)ی ساڵی 1993
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای یانه‌سیبی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (7)ی ساڵی 1993 هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێت به‌ ناوی یانه‌سیبی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی-عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و به‌ ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌رانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی (ئامار)ه‌وه‌.
مادده‌ی دووه‌م:
كار به‌ هیچ ده‌قێك ناكرێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
له‌سه‌ر وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.



 

            			                                              جوهر نامق سالم
                				           سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق