یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 8
مێژووی بڕیار 2/6/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا‌و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی رۆژی 2/6/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.
یاسای ژماره (2) ساڵی 1997
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ژماره (17)ی ساڵی 1993
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه یه‌كی مادده‌ی حه‌وتدا هاتووه ده‌گۆردرێت و له (30) رۆژه وه ده‌كرێت به (90) نه‌وه‌د رۆژ.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه سێی مادده‌ی حه‌وتدا هاتووه ده‌گۆردرێت و له (45) رۆژه وه ده‌كرێته (90) نه‌وه‌د رۆژ.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق