به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (30)ی رۆژی 27/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2011
یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
ژماره (17)ی ساڵی 2006ی له هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
به‌ندی (1 و 3) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
1- هاوڵاتی كوردستان- عێراق بێت یان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.
2- ئه‌ندام بێت، یان ئه‌ندام بووبێت له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتی عیراقدا، دوای رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003 و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
سه‌ره‌تای مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ركانیان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه پێویستیه‌كان
به‌مه‌به‌ستی په‌رپێدانی و باشتر كردنی كاری كارگێڕی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و كاری مه‌ده‌نی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.