به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 31/12/2011 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراق به‌شی یه‌كه‌م (پێناسه و ئامانج) مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمدا. 5- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت: هه‌ر كه‌سێك تووشی ناتواناییه‌كی یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕبێت، له هه‌ر یه‌ك له هه‌سته‌كانی یان تواناكانی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان عه‌قڵی به راده‌ی ئه‌وه‌ی رێ له كاری وه‌زیفیی ئه‌ندامێك یان زیاتر له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی رێگرتن له وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ئاساییانه‌ی ژیانی. 6- كه‌مئه‌ندام: هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌ت تووشی په‌ككه‌وتنی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه یان هه‌مه‌كی، یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاتبـێ. 7- پسووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت: ئه‌و پسووله تایبه‌ته‌یه كه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێناسه ده‌كات و وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات، و رێ به هه‌ڵگری ده‌دات سوود له‌و ماف و ئیمتیازاتانه وه‌ربگرێت كه یاسا و رێسا و رێنماییه‌كان ده‌یبه‌خشن. 8- شیاندن: كۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و ده‌روونییه و دابینكردنی ئامرازه‌كانه بۆ ئاسانكردنی پێگه‌یشتنی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بتوانن ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن و یارمه‌تییان بدرێت بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا. 9- بنكه‌كانی شیاندن: ئه‌و بنكانه‌ن كه دووباره شیاندن به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ده‌ن و پاڵپشتی له پرۆگرامه‌كانی شیاندن و تێكه‌ڵ كردنیان له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌كه‌ن. 10- بنكه‌كانی حه‌واندنه‌وه: ئه‌و بنكانه‌ن كه كه‌م ئه‌ندامان ده‌حه‌وێننه‌وه كه له لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه به‌خێو ناكرێن و ئه‌وانیش پێویستییان به چاودێری و بایه‌خ پێدان هه‌یه و رۆڵی دووباره شیاندنه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه. دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ. به‌شی دووه‌م (ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت) مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نێك بۆ چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت و وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بنه ئه‌ندامی. یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و، په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. دووه‌م: نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی دادێن به مه‌رجێك پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 2- په‌روه‌رده. 3- ته‌ندروستی. 4- رۆشنبیری و لاوان. سێیه‌م: نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر شاره‌زایه‌ك له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بكات بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا. پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌رێك كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ ئه‌ركی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. 2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات. سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت. به‌شی سێیه‌م (مافه‌كان) لقی یه‌كه‌م "مافی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی" مادده‌ی پێنجه‌م: "حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی په‌ككه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕه‌وه دیاری ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێوه‌رێكی تایبه‌ت ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه به‌چاو پۆشین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مافی وه‌رگرتنی له‌بری كه‌مئه‌ندامییان هه‌یه، كه یه‌كسانه به دوو له‌سه‌ر سێی بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م ئاماده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه له كه‌سانی نافه‌رمانبه‌ر، مافی كۆمه‌كێكی سه‌رباری هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی × رێژه‌ی په‌ككه‌وتن. مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه. مادده‌ی هه‌شته‌م: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام. هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان كرد كه ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاساییانه‌ی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانی و چاودێری كردنی پێویستی به كه‌سێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بێت، مافی هه‌یه سوود له قه‌ره‌بووی خۆ ته‌رخان كردن ببینێت و به‌م شێویه‌ی دادێ: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو: 1- مۆڵه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه چه‌سپاوه‌كانی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مافی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و هه‌موو مافێكی دیكه‌ی هه‌یه كه مسته‌هه‌قیه‌تی وه‌ك هاوچه‌شنانی له فه‌رمانه‌ران بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا هاتووه، مووچه‌یه‌كیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم، بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو: 1- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به رێژه‌ی (150%)ی راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. سێیه‌م: 1- نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ چاودێری كردنی زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات. 2- حكومه‌ت چاودێری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه مسۆگه‌ر دابین ده‌كات كه كه‌سیان نییه چاودێرییان بكات. چواره‌م: مۆڵه‌تی خۆ ته‌رخان كردن ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه. لقی دووه‌م "مافی په‌روه‌رده و فێركردن" مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا. دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا. لقی سێیه‌م "مافی شیاندن و كار" مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رفه‌ت بگونجێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون. سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان. چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه. لقی چواره‌م "مافی گواستنه‌وه و ژینگه‌ی شیاو" مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی هه‌یه له ئیمتیازاتی تایبه‌ت بۆ ئاسان گواستنه‌وه‌ی و به‌جێ گه‌یاندنی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌ویش به گوێره‌ی جۆر و پله‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی، حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كار بۆ ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو ده‌كات بۆ ئاسان كردنی جووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن. دووه‌م: هه‌موو كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ژینگه‌یه‌كی شیاو هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به هه‌ر شوێنێك كه خه‌ڵكی دی ده‌توانن بیگه‌نێ، به جۆرێك سه‌ربه‌خۆیانه ئازادیی جوولانه‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به شوێنان و به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات. سێیه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی كه پابه‌ندی مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازانه بن، كه ده‌بێ له بینا و دامه‌زراو و یاریگای گشتی و په‌رستگا و شوێنانی گشتی و تایبه‌تدا، به كۆن و نوێیانه‌وه هه‌بن، كه كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستییان پێیانه. چواره‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بخه‌نه نێو تاقی كردنه‌وه‌ی به‌خشینی مۆڵه‌ت به شۆفێران. لقی پێنجه‌م "مافی چاودێری و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی" مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: حكومه‌ت زامنی وه‌ده‌ستهێنانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به‌خۆڕایی و ئاسانكاریی پێویستیشیان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه پێویستیی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. دووه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ: 1- پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن و په‌ره پێدانی خزمه‌تگوزاریی پشكنینی پێش وه‌خته كه ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه له نێو كۆمه‌ڵدا. 2- دابین كردنی ئامێری شیاندن و قه‌ره‌بووكارانه و ئامیری پزیشكی پێویست و دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت. لقی شه‌شه‌م "مافی وه‌رزش و پشوودان" مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ. دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن. به‌شی چواره‌م "حوكمه سزاییه‌كانه" مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی. دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن. به‌شی پێنجه‌م "حوكمه كۆتاییه‌كان" مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان هاووڵاتییان به مافی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه و، كار بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تیی پێوست بكرێت و به‌باشی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ بكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری و هاندان پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بكات. مادده‌ی شازده‌م: ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر كورته باڵایانیشدا پیاده ده‌كرێـت و به‌و شێوه‌یه‌ی له مافه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه. مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌ی ڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كاری پێده‌كرێت. محمد قادر عبدللە (د.کەمال کەرکوکی) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق " هۆی ده‌رچوونی " بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بۆ تێكه‌ڵ بوونی ده‌روونی و ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و دابین كردنی ده‌رفه‌تی چاودێری و پاراستن و مه‌شق و شیاندن و كار كردن بۆ لادانی له‌مپه‌ری جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بوونه‌ته هۆی بێ به‌ش بوونیان له ماف و ئازادی تا ده‌سكه‌وتی ماددی و مه‌عنه‌وی زیاتریان پێ بدرێت و، له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای مرۆییانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی تایبه‌تی ده‌رچوو له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.