به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره ( 5)ی رۆژی4/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (17) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه‌كانی عێراقی ژماره (30)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه‌كانی سه‌ربازیی عێراقی ژماره (30) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم). مادده‌ی دووه‌م: دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن. مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق