به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 3/10/2011 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2011
یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆی عێراق
ژماره (18)ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێكردنی یاسای راژه و خانه‌نیشینی هێزه‌كانی ناوخۆی عیراق ژماره(18)ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م:
دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانی فیدراڵ و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنكی یاساكه‌دا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م:
حوكمه‌كانی یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق ژماره (18)ی ساڵی 2011، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراقیش ده‌گرێته‌وه به چاوپۆشی له‌و لایه‌نه‌ی كه پێوه‌ی لكێنراوه.
مادده‌ی چواره‌م:
جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی(57) له یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2011 (یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق) هه‌موار ده‌كرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا جێی ده‌گرێته‌وه:
(حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه‌ش له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌گرێته‌وه كه پاش 23/10/1991 شه‌هید كراون، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی و پاداشتی شه‌هیدبوونی له‌سه‌ر بنه‌مای مووچه‌ی پله‌كه‌ی به دوو پله به‌رزتر ده‌ژمێردرێت).
مادده‌ی پێنجه‌م:
له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دارایی و ئابووری پێویسته رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د. ارسلان بایز اسماعیل
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان-عیراق