به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011
یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جی كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(14)ی ساڵی 2008) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م:
دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی (30) ڕۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
د. ئه‌رسلان بایز اسماعیل
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق