به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011
یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: پیاده كردنی بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(28) له یاسای سه‌ره‌وه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێی داده‌نرێ:
(دووه‌م: وه‌زیری ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له پێكهێنانی دادگایه‌ك یان زیاتر له هه‌رێم شوێنی وه‌زیری ناوخۆی فیدراڵ ده‌گرێته‌وه).
دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی(سێیه‌م)ی مادده‌كه له هه‌رێم راده‌گیرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
دامه‌زراو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسایه‌كه‌دا هاتبـێ.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیار ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی(30) ڕۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
د. ئه‌رسلان بایز اسماعیل
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق