به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
به پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتیی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26) له رۆژی 15/6/2011دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011
یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.
سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.
به‌شی دووه‌م
دامه‌زراندن و ئامانج
مادده‌ی دووه‌م:
له هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێت، سه‌رۆكه‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و رای ده‌سپێرێت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌یه كه دادێن:
یه‌كه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیفه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی راژه‌ی گشتی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و مسۆگه‌ر كردنی بنه‌مای یه‌كسانی بۆ كه‌سانی شیاو به پڕكردنه‌وه‌یان.
دووه‌م: نه‌خشه كێشان بۆ كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی كردنی.
سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی ده‌زگای كارگێڕی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی توانای فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی بۆ ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.
به‌شی سێیه‌م
په‌یكه‌ری رێكخستن
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌نجومه‌ن بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:
یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی.
دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی.
سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی.
چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون.
پێنجه‌م: راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
جێگری سه‌رۆك جێی سه‌رۆك ده‌گرێته‌وه و له كاتی ئاماده نه‌بوونیشدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكدا، كۆ ده‌بێـته‌وه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌درێن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌و لایه قبووڵ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
به‌شی چواره‌م
ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی پسپۆر یان په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه له راژه‌ی گشتی و له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌یی و توانا و پێویستی و به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیی یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پارێزگاكاندا.
دووه‌م: داڕشتنی سیاسه‌تی راژه‌ی گشتی و دیاری كردنی ئامرازه‌كانی پیاده كردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌جێ گه‌یاندن.
سێیه‌م: پێشنیار كردنی یاسا و رێسای رێكخستن و په‌ره‌پێدانی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی یان را ده‌ربڕین تێیاندا.
چواره‌م: ئاماده كردنی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و هه‌موو دامه‌زراوێك كه وه‌زیفه‌ی گشتیی تێدایه.
پێنجه‌م: شیكردنه‌وه و وه‌سف كردنی وه‌زیفه‌ی گشتی و دانانی مه‌رجه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی.
شه‌شه‌م: دانانی سیاسه‌تی تایبه‌ت به مه‌شق و شیاندنی فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی.
حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌ت و پره‌نسیپ كه به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی جۆربه‌جۆری هه‌رێم و راژه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و مسۆگه‌ر ده‌كات.
هه‌شته‌م: ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی وه‌زیفه‌ی گشتی و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌باره‌یه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا.
نۆیه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه بریتی بێت له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كانی دامه‌زراندن و ئه‌و راسپاردانه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ده‌یه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نییه و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بریتیش بێت له راسپارده و پێشنیاری پێویست بۆ مسۆگه‌ر كردنی باش به‌جێ گه‌یاندنی كار.
یازده‌یه‌م: ئاماده كردنی پرۆژه بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆمار كردنی له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.
دوازده‌م: به‌جێ گه‌یاندنی رووماڵ و لێكۆڵینه‌وه و ئامار و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یكه‌ری مووچه و ئاستی گشتیی بژێوییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجیی گوزه‌ران و نرخی كاڵا و خزمه‌ت و پێوه‌ره‌كانی ئابووری و دیاری كردنی ئاستی هه‌ره نزمی گوزه‌رانی تاك له وه‌زیفه‌ی گشتیدا.
سێزده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه شیانی ئه‌و كه‌سانه تاقی بكاته‌وه، كه ده‌خوازرێت دابمه‌زرێن یان دابمه‌زرێندرێنه‌وه، چ به دیمانه یان تاقی كردنه‌وه‌ی به نووسین یان به هه‌ردووكیان پێكه‌وه، بۆ ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ت و توانستی جه‌سته و شیانه‌كانیان، ئه‌وانه‌ش له‌وه به‌ده‌ر ده‌بن كه راژه‌ی پێشوویان له وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه و تێیدا چه‌سپاون یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵان، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی داوا كراوه پڕ بكرێنه‌وه له‌و وه‌زیفانه زیاتر بێت.
چوارده‌م: بایه‌خ دان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌و وه‌زیفانه‌ی له‌گه‌ڵ توانا و شیانیاندا ده‌گونجێت.
به‌شی پێنجه‌م
په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كار
مادده‌ی هه‌شته‌م:
په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كار
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێك دێت له:
1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
3- به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا.
4- راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.
دووه‌م:
1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به پله‌ی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێت.
2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامان كاندید ده‌كات و، به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی دادێن به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن:
1- هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت.
2- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و شیان بێت كه شایسته به وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كه بێت و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا راژه‌ی هه‌بێت.
3- ژیاننامه و ره‌فتاری باش بێت.
4- به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت.
چواره‌م: ئه‌و كاندید كردنه‌ی له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی دادێ ده‌بێت:
1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای هاتنه پێش له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو و خوێندراوه) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ زیاتر نه‌بێت راده‌گه‌یه‌نێت.
2- راگه‌یاندنه‌كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندید كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرێته خۆ.
پێنجه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به پێی یاسا بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه داده‌مه‌زرێن.
شه‌شه‌م: سه‌رۆك، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كاروباری كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند پیاده ده‌كات، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به جێگره‌ی بدات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م) له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
دووه‌م: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌یه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌شی شه‌شه‌م
حوكمه كۆتاییه‌كان
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌م:
ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان هۆبه یان به‌ش له‌نوێ بكاته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات.
مادده‌ی دوزاده‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی سێزده‌م:
ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕ بوونی (60) رۆژ به سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆی ده‌رچوونی
له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌زگایی و رێكخستنی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك ئه‌ركه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی كار بێت له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا و گه‌ڵاڵه كردنی رێسا و بنه‌مای دروست و دابین كردنی دادپه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی و مسۆگه‌ر كردنی پێوه‌ره‌كانی توانست له دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه‌دا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.