به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 2/5/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا:
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011
یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.
دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.
چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم.
پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ.
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له:
1- ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی.
3- ئاژانسی پاراستن و زانیاری.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی:
یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا.
دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم.
سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.
چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا.
پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.
حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا.
نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.
ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.
یازده‌م: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن.
دوازده‌م: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا.
سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا.
چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم.
پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.
شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان.
حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا.
هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات.
دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن.
سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن رێكار و رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی و مه‌شقی تایبه‌تمه‌ندی كادیرانی داده‌ڕێژێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كار‌و په‌یكه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ناویان له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌په‌یره‌و یان به یاسا، به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندی ده‌زگاكه به لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌وه دیاری ده‌كات.
سێیه‌م: به یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌رك و ماف و حاڵه‌تی به‌رزه‌فتكاریی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌و ده‌زگایانه رێك ده‌خرێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون،.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
راوێژكار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوون
به مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ئامانجه‌كانی و روون كردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.