به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 6/4/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه. سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت. چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون. پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم. شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن. حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه. به‌شی دووه‌م بنه‌مای گشتی مادده‌ی دووه‌م: دامه‌زراندنی رێكخراو مافێكی ده‌ستوورییه نابێ هیچ ئاسته‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجی یاسایی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا هه‌بێت. مادده‌ی سێیه‌م: رێكخراوه‌كان مافیان هه‌یه له‌ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقدا لقیان هه‌بێت. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا. دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن. 2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت. 3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا. 4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت. مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته نوێنه‌ری رێكخراو یان تۆڕ له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نانی فه‌رمی و نافه‌رمی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه. به‌شی سێیه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له رێكخراودا مادده‌ی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه. دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت. به‌شی چواره‌م ئامانج و مافه‌كان مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو هه‌ولأ ده‌دات كار بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ ده‌گونجێن و، ده‌بێ روون و ئاشكراش بن. مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو به‌پێی یاسا كار پێكراوه‌كان و له‌بواری پسپۆڕایه‌تیدا: یه‌كه‌م: رۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. دووه‌م: گه‌یشتن به زانیارییه‌كان. سێیه‌م: به‌ستنی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ستنی كۆنگره وۆرك شۆپ و، هه‌ر چاڵاكییه‌كی دیكه‌ی مه‌ده‌نی. چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری و چاپكردنی بڵاوكراوه و بیروڕا وه‌رگرتن. به‌شی پێنجه‌م تۆماركردنی رێكخراوه‌كان مادده‌ی ده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی تۆماركردن یه‌كه‌م: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی. 2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر. 3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی. دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا. 2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا. 3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه. سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه. 2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا. 3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه. 5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا. مادده‌ی یانزده‌یه‌م: رێكاری تۆمار كردن یه‌كه‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه وه‌ڵامی داوای تۆمار كردنه‌كه بداته‌وه، كاتێك رێكخراوه‌كه داوا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێ فه‌رمانگه پسووله‌یه‌كی به مێژووی وه‌رگرتن پێ بدات، ئه‌و پسووله‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكه بۆ مه‌به‌ستی ژماردنی ئه‌و ماوه‌یه كه (30) رۆژه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه له داوای تۆماركردندا هاتوون، ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی پێدانی پسووله‌ی وه‌رگرتن داواكه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماوه‌ی وه‌ڵامه‌كه له رۆژی سه‌ر پسووله‌ی داوا تازه‌كه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێ. سێیه‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكه و به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یدا هاتووه، رێكخراوه‌كه به تۆماركراو داده‌نرێت و ده‌بێ فه‌رمانگه له‌كاتی داواكردن دا به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمار بداته رێكخراوه‌كه. چواره‌م: له حاڵه‌تێكدا فه‌رمانگه داوای تۆمار كردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه له سه‌ریه‌تی نووسراوێكی فه‌رمی به هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه بۆ رێكخراوه‌كه له‌گه‌لأ ئه‌و هۆكارانه بنێرێت كه ئه‌شێ فه‌رمانگه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه مادده‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌م و، بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌م یاسایه له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: رێكخراو مافی تانه لێدانی بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (30) رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌بێت دادگاش له ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه. شه‌شه‌م: پاش ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای تۆماركردنه‌كه یان به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه تۆمار نامه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه. مادده‌ی دوازده‌م تۆماری رێكخراو رێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن: یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت. دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ. سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت. چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت. به‌شی شه‌شه‌م داهاتی رێكخراو مادده‌ی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت. چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت. دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن. چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن. پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات. به‌شی حه‌وته‌م را‌گرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكه‌ڵ كردن مادده‌ی پازده‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری. سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات. مادده‌ی شازده‌م: ده‌كرێ رێكخراو یان تۆڕی ناحكومی به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به زۆر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێت، رێكخراویش له‌سه‌ریه‌تی به‌لای كه‌مه‌وه به‌ر له (30) رۆژ له پیاده‌كردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، فه‌رمانگه ئاگاداربكاته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی به زۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به بڕیارێك له دادگای به‌رایی شوێنی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌بێت و ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێت ده‌بێت: 1- ده‌ستوور یان یاساكانی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا پێشێل بكات. 2- له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌گه‌ر رێكخراو یان تۆڕ سه‌رپێچیه‌كه‌ی به گوێره‌ی كه له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه لانه‌دا و هه‌ڵی نه‌گرت. سێیه‌م: رێكخراو یان تۆڕ مافی تانه‌دانی له بڕیاری دادگا هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ. دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت. مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراو یان زیاتر بۆیان هه‌یه تێكه‌ڵ به یه‌ك بن و یه‌ك رێكخراو پێك بهێنن به په‌یڕه‌وێكی ناوه‌خۆ ئه‌ویش به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی هه‌ر یه‌ك له‌وان. دووه‌م: رێكاری تێكه‌ڵ كردن و دامه‌زراندنی رێكخراوه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته ده‌چێته ئه‌ستۆی رێكخراوه نوێیه‌كه. به‌شی هه‌شته‌م حوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی نۆزده‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی ساڵانه بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پڕۆژه و چاڵاكیه‌كانیان ته‌رخان بكات. مادده‌ی بیسته‌م: داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌توانن سوود له توانا و چاڵاكی رێكخراوه‌كان وه‌ربگرن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی ماددیدا بگه‌ڕێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا نه‌بێت. مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له رێكخراو یان له تۆڕه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه لێدانن له به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌پێی داوای هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا هه‌بێ، مادده‌ی بیست و سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كار له هه‌رێمدا له‌سه‌ریانه ره‌وشی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگونجێنن. مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یاسای رێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی ژماره (15)ی ساڵی 2001 و بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆی ده‌رچوونی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی له هه‌رێمی كوردستاندا كار له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ و ژیانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیی هه‌رێم ده‌كه‌ن و، له ئاكامی ئه‌و گه‌شه‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی رێكخراوه‌كان تێیدا ده‌ژین له پاڵ رۆڵی به‌رجه‌سته‌یان له زۆربه‌ی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێكخستنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌و رێكخراوانه و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته و هێنانه ئارای یاسایه‌كی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری دیموكراسی و مه‌ده‌نیدا بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.