به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی 11/4/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2011
یاسای سه‌ندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان
له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: لاو: ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16- 35 ساڵه.
سێیه‌م: سندووق: سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م یاسایه ئه‌م ئامانجانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لاوان له هه‌رێمدا.
دووه‌م: به‌كارخستنی وزه‌ی لاوان كه ده‌سته‌به‌ری به‌شداربوونی كارایان ده‌كات له گه‌شه‌پێكردنی هه‌رێمدا.
سێیه‌م: هاندانی لاوان بۆ ده‌ست پێشخه‌ری دامه‌زراندنی پڕۆژه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ی دابین كردنی پشتیوانی دارایی بۆیان.
چواره‌م: ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان.
مادده‌ی سێیه‌م:
سندووقێك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان) سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك پێك دێت به ناوی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووق) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه پله‌كه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:
1- وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رۆك.
2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌ندام.
3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌ندام.
4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌ندام.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ڕاوێژ بكات به شاره‌زاو ڕاوێژكاران له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه له‌كاتی پێویست.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی سندووق و دانانی بنچینه‌كانی پاڵپشتی كردنی لاوه بی كاره‌كان.
دووه‌م: كاركردن له پێناو گه‌شه‌كردنی داهاتی دارایی بۆ سندووق.
سێیه‌م: په‌سند كردنی پلانه‌كانی وه‌به‌رهێنانه داراییه‌كانی سندووق.
چواره‌م: هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی سندووقه‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه سه‌رمایه‌كانیان له (40) ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات.
دووه‌م: نابێت بڕی پێشینه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له (15) ملیۆن دینار زیاتر بێت.
سێیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه نابێت هه‌ر سوودمه‌ندێك له یه‌ك جار زیاتر پێشینه وه‌ربگرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: پێدانی پێشینه به (لاوان یان به كۆمه‌ڵه لاوێكی به‌شداربوو) به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1- پێویسته لاو بێت و هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێم بێت.
2- نابێت كارمه‌ند بێت له ده‌زگا حكومیه‌كان.
3- پێویسته خاوه‌ن توانای دارایی لاواز یان سنووردار بێت.
4- هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودی ئابووری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌نیازه ئه‌نجامی بدات، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌وه ده‌كرێت.
5- ده‌بێ پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووقه‌وه تۆمار بكرێت.
دووه‌م: پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كه به‌پێی ئه‌و به‌رزه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووق ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌و پڕۆژه بچوكانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له باج و ره‌سمه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بووردرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
داهاته‌كانی سه‌ندووق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
یه‌كه‌م: به‌شداری كردنی ساڵانه به‌و بڕه‌ی كه‌وا حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا ته‌رخانی ده‌كات.
دووه‌م: قازانجی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌ی سه‌ندووق و قازانجی چاڵاكییه‌كان.
سێیه‌م: قازانجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.
چواره‌م: به‌خشش و پیتاك و مینه‌ح دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
به‌ڕێوه‌چوونی كاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندوق و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی به په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی دوازده‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه پێویستیه‌كان
ئه‌م سه‌ندووقه دانراوه بۆ گرنگیدان به لاوان و به‌كارهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی وزه‌كانیان و یارمه‌تیدانیان به شێوه‌یه‌كی جددی تر،بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئابوورییان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ لادانی فشار و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر شانی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و كاركردن له پێناو گۆڕینی به‌هره‌كانی لاوان به‌ره‌و سوود وه‌رگرتن له وزه‌كانیان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه ئابوورییه بچووكه‌كان و به‌پێی به ده‌ست هاتنی داراییان و به‌یارمه‌تی سه‌ندووق، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.