به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان
له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی:
حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته مادده‌ی سی و سێیه‌می (دووباره):
مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شخوراوی توێژێك له كارمه‌ندانی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم، له‌وانه‌ی كه له پێش جێبه‌جێ كردنی یاسایی ژماره (43)ی ساڵی 1989 له خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن، هه‌ڵبگیرێت و حوكمی یاساكانی خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌ركار له هه‌رێم بیانگرێته‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.