یاسای ژماره‌(38)ی ساڵی 2007 یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان)

ژمارەی یاسا : 38
ساڵی دەرچوون : 2007
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق

 پشت به‌ حوكمی بڕگه‌(1)له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له‌ دانیشــــتنی ژماره‌ (38)ی رۆژی (30/12/2007) یدا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره‌( 38 )ی ساڵی / 2007
یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان)

ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م
زاراوه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم.
سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستانه‌.
پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه‌ له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ربازه‌وه‌ تاكو ده‌گاته‌ به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی.
شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه‌ له‌ 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه‌ ده‌ست پیده‌كات.
نۆیه‌م : پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌شداریی له‌ شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته‌ پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).
ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ مافی خانه‌نشینی هه‌یه‌.
یازده‌م : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ له‌ كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت.
دوازده‌م : مووچه‌ : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه‌ پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت به‌ پێی پله‌ و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت .
سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه‌ به‌ ده‌رماڵه‌وه‌.
چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه‌ كه‌ خانه‌نشین كراو یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی.
پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه‌ ده‌شێ بخرێته‌ سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به‌ پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ.
شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ : ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌كرده‌نی له‌ ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌ دوای شۆڕشدا له‌ پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌یباته‌ سه‌ر.
حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه‌ به‌ پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی).
هه‌ژده‌م : شایسته‌ : ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌ دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین.
نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ به‌ هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه‌ و چاره‌نووسی دیار نییه‌.
بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ به‌ دیل ده‌گیرێت له‌ لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له‌ پێناوی دا.
بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه‌ به‌ سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به‌ هۆی خزمه‌ت یان له‌ پێناوی دا ده‌ستبه‌ سه‌ر ده‌كرێ.

ده‌روازه‌ی دووه‌م
راژه‌ی ئه‌فسه‌ران
به‌شی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن)
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ و خانه‌نشین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت له‌ پله‌ی ملازم به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌، به‌ پیشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و به‌ ره‌زامه‌ندنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم (زێڕه‌ڤانی) ده‌بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات.
دووه‌م : سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پایه‌ سه‌ربازییه‌ تایبه‌تیه‌كان به‌ پێشنیازی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سێیه‌م : 
مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێ:
یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ.
دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له‌ (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت.
سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ .
چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له‌ مانه‌ بێت : 
أ‌-	یه‌كێك له‌ كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی.
ب‌-	كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به‌ مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ یان له‌ چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ.
 ج-خوله‌ تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته‌ دی.
شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له‌ ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه‌.
حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له‌ كاتی خۆ به‌خشكردنیان له‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.
مادده‌ی چواره‌م: 
مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.






به‌شی دووه‌م "پله‌به‌رزكردنه‌وه‌"
مادده‌ی پێنجه‌م: 
پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌م یاسایه‌ دا هاتوون به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی دیاری كراوی خزمه‌ته‌كه‌یان له‌ پایه‌كه‌یاندا له‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌:
پایه‌	ماوه‌ی پایه‌ به‌رزكردنه‌وه‌
مولازم	سێ ساڵ
مولازمی یه‌كه‌م	سێ ساڵ
نه‌قیب	چوار ساڵ
رائید	چوار ساڵ
موقه‌دده‌م	چوار ساڵ
عه‌قید	چوار ساڵ
عه‌مید	چوار ساڵ
لیوا	شه‌ش ساڵ
فه‌ریق	شه‌ش ساڵ
فه‌ریقی یه‌كه‌م		..........

مادده‌ی شه‌شه‌م:
 مه‌رجه‌كانی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و پێشخستن ء سزاء مۆڵه‌ته‌كان، به‌ یاسا دیاری ده‌كرێن. 

به‌شی سێیه‌م
خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی خۆبه‌خش
مادده‌ی حه‌فته‌م: 
یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ خۆبه‌خشه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه‌ تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله‌ نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته‌ پیشه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو.
دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنفێكه‌وه‌ بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به‌ خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به‌ پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.

مادده‌ی هه‌شته‌م: 
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: ده‌بێ له‌ هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
دووه‌م: ته‌مه‌نی له‌ (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
سێیه‌م: ته‌مه‌نی له‌ (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه‌ فه‌نیه‌كانء له‌ (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر.
چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشی هه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت.
پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له‌ قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
أ- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ نایاب.
ب- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ یه‌ك.
ج- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ دوو.
د- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ سێ.
ه- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ چوار.
و- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ پێنج.
ز- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ شه‌ش.
ح- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ حه‌وت.
گ- جێگری ئه‌فسه‌ر      پله‌ هه‌شت.
ی- رئیس عوره‌فا.
ك- عه‌ریف.
ل-جێگری عه‌ریف.
م-سه‌ربازی یه‌كه‌م.
ن-سه‌رباز.
دووه‌م: مووچه‌و سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌ یاسا دیاری ده‌كرێ.






مادده‌ی ده‌یه‌م: 
یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له‌ رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له‌ ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ به‌ خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌ت داده‌نرێ به‌ مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ حیساب ده‌كرێ.
دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له‌ ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه‌ هێزه‌كان و كه‌رته‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به‌ خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه‌ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م: 
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه‌ بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته‌ سه‌روه‌زیفه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له‌ حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاسا ده‌بێت.
مادده‌ی دوازده‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ به‌ ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردندا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له‌ كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی.
دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه‌ ده‌درێته‌ ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م) ی سه‌ره‌وه‌ ده‌یان گرێته‌وه‌.
مادده‌ی سێزده‌م: 
یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده‌ ساڵه‌ وده‌شێ به‌ ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه‌.
دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له‌ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ.
سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه‌ ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه‌ له‌ حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه‌.
ماده‌ی چوارده‌م:
فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه‌ به‌ دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به‌ زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.
ماده‌ی پازده‌م: 
یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به‌ ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـ زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌ك جار.
دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تی ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌ك جار.
سێیه‌م: (پێشمه‌رگه‌ ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له‌ كاتێك پێویستیان پێی بێت.
مادده‌ی شازده‌م:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه‌ ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له‌ كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه‌ و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.
دووه‌م: مووچه‌ وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه‌ ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه‌ ده‌درێ كه‌ بۆی ئینتیدابكراوه‌ وله‌ كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه‌ گشتییه‌كانی ئینتدابی به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ ئه‌فسه‌ر بخاته‌ سه‌ر نیوه‌ مووچه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به‌ زنجیره‌ له‌سه‌ریان نووسیوه‌.
دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له‌ به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌بێ كه‌ به‌رپرسانی به‌ زنجیره‌ له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.
سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له‌ یه‌كێك له‌ ده‌وره‌ حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له‌ سنفه‌كه‌ی خۆیدا.
ماده‌ی هه‌ژده‌م: 
ئه‌فسه‌ری خراوه‌ سه‌ر لیستی نیوه‌ مووچه‌، له‌ رۆژی خستنه‌ سه‌ر لیستی نیوه‌ مووچه‌وه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه‌ سه‌ربازییه‌كان بێت.

ماده‌ی نۆزده‌هه‌م:
ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر به‌دره‌وشتی یان له‌به‌ر بێ توانایی به‌ پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی حه‌ڤده‌م له‌م یاسایه‌ خرایه‌ سه‌ر لیستی نیومووچه‌یی، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ لیستی نیومووچه‌یی له‌ ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ له‌ جاری یه‌كه‌م و دوو چه‌ندانه‌یشی لی ده‌رده‌كرێ له‌ جاری دووه‌م و له‌ جاری سێیه‌میش خانه‌نشین ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: 
یه‌كه‌م: ئیمام له‌ (پێشمه‌رگه‌ ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه‌ وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێنریته‌وه‌ و وازهێنانیشی به‌ بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ.
دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه‌ یاساییانه‌ ئیمام ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له‌ مووچه‌ دا پیاده‌ ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: 
مه‌رجه‌ ئه‌وه‌ی به‌ (ئیمام) دامه‌زرێ هه‌مان مه‌رجه‌كانی كه‌ له‌ مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا هاتوون تێدابێ، به‌ده‌ر له‌ بڕگه‌ی (چواره‌م)ی و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌ زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت یا ئایین یا هاوشێوه‌كانیدا هه‌بێت.
مادده‌ی بیستءدووه‌م:
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ ڕێنمایی وه‌زیر دیاری ده‌كرێن:
یه‌كه‌م: پله‌ی ئیمام و مووچه‌و سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئیمام و به‌رگ و نیشانه‌كانی.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: 
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ ریزه‌كانی هێزی(پێشمه‌رگه‌ – زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)خزمه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان له‌ كاتی مندالأ بوون و له‌ ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی پێ ده‌درێ.

به‌شی چواره‌م
مادده‌ی بیست وچواره‌م:
مه‌رجه‌كانی پله‌ پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌و سزادان و مۆڵه‌ت و كاروباره‌كانی تر بۆ پله‌داره‌كان به‌ یاسا دیار ده‌كرێت.



ده‌روازه‌ی سێیه‌م
خانه‌نشینی 
به‌شی یه‌كه‌م (خانه‌نشین كردن)

مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:
پێشمه‌رگه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ خانه‌نشین ده‌كرێ:
یه‌كه‌م: به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌.
پایه‌							ته‌مه‌ن
فه‌ریقی یه‌كه‌م/ فه‌ریق				63 شه‌ست وسێ سالأ
لیوا.							60 شه‌ست سالأ
عه‌مید.						58 په‌نجاو هه‌شت سالأ
عه‌قید.						55 په‌نجاو پێنج سالأ
موقه‌دده‌م						53 په‌نجاو سێ سالأ
رائید- نه‌قیب					49 چل ونۆ سالأ
مولازم- مولازمی یه‌كه‌م				45 چل وپێنج سالأ
له‌ جێگری عه‌ریفه‌وه‌ تا جێگری ئه‌فسه‌ری فه‌ننی	55 په‌نجاو پێنج سالأ
له‌ جێگری عه‌ریفه‌وه‌ تا جێگری ئه‌فسه‌ر 		50 په‌نجا سالأ
سه‌رباز تا سه‌ربازی یه‌كه‌م				45 چل وپێنج سالأ

دووه‌م: ئیمام له‌ كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌كرێ.
سێیه‌م: له‌ كاتی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشیه‌ك رێ له‌ به‌رده‌وامبوونی له‌ خزمه‌ته‌كه‌ی بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌ ده‌رچووبێت.
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: 
بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ میلاك زیاد بوو.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه‌ له‌ خزمه‌ته‌كه‌ی.
سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به‌ دابو نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌.


به‌شی دووه‌م (مافه‌كانی خانه‌نشین)
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: 
یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌ بۆی هه‌یه‌ داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له‌ (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به‌ مه‌رجێك له‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین كراو خزمه‌ته‌كه‌ی له‌ (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به‌ ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له‌ ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌ بۆی هه‌یه‌ داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له‌ (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به‌ مه‌رجێك ناوی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه‌ وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه‌ به‌پێی ئه‌وه‌وه‌ خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت.
دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له‌ منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ.
سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له‌ مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به‌ مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به‌ ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ.
چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌ دوامووچه‌ی كه‌ له‌ كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.
مادده‌ی بیستء نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین كرا یاخود به‌ خانه‌نشین كراو داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره‌ بۆ خه‌رج ده‌كرێ:
أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له‌ مێژووی 5/3/1991له‌ (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو.
ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له‌ بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو.
دووه‌م: جگه‌ له‌وانه‌ی له‌ بڕگه‌كانی (أ، ب)له‌ (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌، پاداشتێك به‌ خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه‌ بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه‌ له‌ خزمه‌تدا بووه‌.

مادده‌ی سییه‌م:
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ یا خانه‌نشین كۆچی دوایی كرد، هه‌موو مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانی خێزانی و ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌وێ له‌ ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی ده‌بێ هه‌روه‌كو له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه‌.
مادده‌ی سی  و یه‌كه‌م: 
مافه‌كانی خانه‌نشینی له‌ رۆژی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌كار یان مردنه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی پتر له‌ (3) سێ ساڵدا دوا كه‌وت، ئه‌و كات له‌ رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنه‌كه‌ به‌ بیانوویه‌كی ره‌وا نه‌بوو.
مادده‌ی سی و دووه‌م: 
ئه‌گه‌ر خانه‌نشین له‌ وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌دا دامه‌زرا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی وه‌زیفی كامیان بۆی باشتره‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.

به‌شی سێیه‌م
بێ سه‌رو شوێن و ده‌سته‌به‌ركراو
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
یه‌كه‌م: له‌ حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه‌، مووچه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.
دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته‌ پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
أ-له‌ رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.
ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه‌.
ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به‌ پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ.
چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا ده‌ستبه‌سه‌ره‌كه‌ی به‌ خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به‌ ده‌ر له‌وه‌ی له‌ بڕگه‌(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
پێشمه‌رگه‌(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه‌ خواره‌وه‌ پێده‌درێ:
یه‌كه‌م: مردنی له‌ كاتی خزمه‌ت یاخود له‌ ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ (15)پازده‌ سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ (15)سالأ.
دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ.
سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام بووبێ له‌ خزمه‌ت به‌ر له‌ راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه‌ حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه‌ .
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌رج ده‌كرێ كه‌ دیله‌كه‌ له‌ ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن.
دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.

به‌شی چواره‌م ( حوكمه‌ جیاجیاكان)

مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
خانه‌نشین كراو یان میراتگرانی له‌ مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه‌ یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كراو به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.


مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
ئه‌وه‌ی كه‌ خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به‌ پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه‌ وه‌رگرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
هه‌ر كه‌سێك له‌ پێش راپه‌رین چووبێته‌ پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له‌ (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ (15) پازده‌ ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت.
دووه‌م: رۆژێك له‌ رۆژان له‌ دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت.
سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان.
چواره‌م: له‌ كاتی بوونی به‌ پێشمه‌رگه‌ (16) ساڵی له‌ ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
مادده‌ی چله‌م:
له‌ كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه‌، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت به‌ هه‌مان رێژه‌ و پله‌ و پایه‌ یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به‌ پێشمه‌رگه‌ داده‌نرێن به‌ پله‌ و پایه‌ و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
 ماوه‌ی خوێندن له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكان كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه‌ به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به‌ خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.

مادده‌ی چل و سێیه‌م:
یه‌كه‌م: نابێ ته‌نازول له‌ مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و هه‌ر ته‌نازولێك له‌و جۆره‌ به‌ پووچه‌ل داده‌نرێ.

دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌ر پاداشتی خانه‌نشینیدا ناگیرێت به‌ هۆی قه‌رزێك كه‌وتبێته‌ سه‌ر خانشینكراو ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ نه‌بێ.
أ ـ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.
ب ـبۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌زینه‌ی هه‌رێم.
سێیه‌م: به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت نابێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 25% ی مووچه‌ یا پاداشتی خانه‌نشینیدا بگیرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه‌ خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی پێویستدا كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه‌ له‌ دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له‌ ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له‌ تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
پێشمه‌رگه‌ (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ی گرێته‌وه‌ سوود له‌ هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له‌ كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه‌ یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه‌.

مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:
نابێ چالاكی حزبی له‌ نێو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنوێنرێ.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ هاووڵاتیانی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م:
كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه‌ پێڕه‌و و رێنمایی پێویست هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكات .
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:
پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كه‌ی و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.



                                                                                                 عدنان موفتی
                                                                                      سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                              كوردستان - عیراق

ـ هۆیه‌ پێویسته‌كان ـ
له‌به‌ر گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته‌كان و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كاریگه‌ریان له‌ بنیاتنانی و بۆ رێزلێنان له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ ره‌مزی شۆڕش بوون و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش شایسته‌ن ژیان و خۆش گوزه‌رانیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و مافه‌كانیان دیار بكرێت و له‌مه‌ودوا رێزیان لێ بگیرێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هێزێكی سه‌رده‌م و نـوێ رۆڵی خۆی لـــه‌ ئه‌نجامــدانی ئه‌رك ببینێت له‌ پێناو، پاراســــتنی هه‌رێمی كوردســــتان پێناو، بۆیـــه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێنرا.