به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (37)ی رۆژی (27/12/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ده‌رچواند.
یاسای ژماره( 37 )ی ساڵی 2007
یاسای سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
پێنجه‌م: سندوق : سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)).
به‌شی دووه‌م
ئامانج و پرنسیپه‌كان
مادده‌ی دووه‌م:
به پێی ئه‌م یاسایه سندوقێك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێت و ئامانجی جێبه‌جێ كردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه و دۆكۆمێنت كردنی لایه‌نه‌كانی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) بۆ دابین كردنی پێداویستییه داراییه‌كان بۆ چاككردنی باری ژیان و ژیارییان.
دووه‌م: پێشنیار كردن و دانانی پلانی پڕۆژه و به‌رنامه‌كان بۆ خستنه‌كاری بێكاران له كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كانی له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی شیاندن و ڕاهێنان بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن بڕوانامه نیین، بۆ ئه‌وه‌ی فێری كار و پیشه‌یان بكه‌ن و به‌هره و توانا و شاره‌زاییان به‌هێز بكرێت تاكو سوود له تواناكانیان له بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمدا وه‌ربگیرێ.
چواره‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسانكاریی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌ككه‌وته و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و چ له ده‌ره‌وه‌یدا.
پێنجه‌م: به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كردنه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كان و دابینكردنی هه‌موو پێداویسته‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆیان.
شه‌شه‌م: پێدانی سولفه‌ی هاوسه‌رگییری به‌بێ قازانج به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكـوژی((جینۆســــاید)) به قیسـتی مانگانـــه به‌مه‌رجێك له ( 2000000 ) دوو ملیۆن دینار ره‌ت نه‌كات.
حه‌وته‌م: به‌شداریی كردن له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی و رۆشنبیریی بۆ په‌ره‌پێدانی توانای لاوان و قوتابیانی كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی((جینۆساید)) و دابین كردنی هه‌موو پێداویسته پێویسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هه‌شته‌م: به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كۆمپانیا و رێكخراو و ئه‌نجومه‌نه خێرخوازه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و تواناكانیان له‌م مه‌یدانه‌دا.
نۆیه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك و كۆمه‌ك و یارمه‌تی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
به‌شی سێیه‌م
پێكهاته‌كانی سندوق
مادده‌ی سێیه‌م:
ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر سندوق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له (7)حه‌وت ئه‌ندام پێكدێت، چواریان له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تن وه‌زیر هه‌ڵیان ده‌بژێرێ و (3)سێ ئه‌ندامیش له‌ناو به‌شداران و به‌خششكاران بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ به‌شداربووان هه‌ڵیان ده‌بژێرن و یه‌ك جار نوێ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته ده‌سته‌ڵاتی باڵای سندوقه و له پێناوی ئه‌وه‌دا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.
1- دانانی سیاسه‌تی گشتی سندوق و نه‌خشه‌كێشانی پلان و به‌رنامه بۆ جێبه‌جێ كردنی.
2- دانانی بنه‌مای دارایی وئوسوڵی ژمێریاری.
3- مۆركردنی گرێبه‌ست و رێككه‌وتنامه‌كانی كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری سندوقه‌وه هه‌یه.
دووه‌م: له‌كاتی پێویستدا ده‌سته بۆی هه‌یه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كاری سندوق هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆك بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌سته به بانگهێشتی سه‌رۆك مانگانه به‌لایه‌نی كه‌م جارێك كۆده‌بێته‌وه و نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌رده‌گیرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
لیژنه‌یه‌كی چاودێری له به‌شداربووان و به‌خششكاران و وه‌زاره‌ت پێكدێ و ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: چاودێری كردنی پرۆژه جێبه‌جێ كراوه‌كان و لایه‌نی خه‌رج كردنیان.
دووه‌م: پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی ده‌وری نیو ساڵانه بۆ وه‌زیر له باره‌ی كاره‌كانی سندوقه‌وه.
به‌شی چواره‌م
دارایی سندوق
مادده‌ی حه‌وته‌م:
دارایی سندوق له‌مانه پێكدێ:
یه‌كه‌م: به‌خشش و دیارییه‌كانی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دووه‌م: به‌خشش و دیارییه‌كانی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
سێیه‌م: ئه‌و پێ به‌خشین و یارمه‌تییانه‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێن و ئه‌و پارانه‌ی كه به‌شداربووان و به‌خششكاران به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
چواره‌م: ئه‌و پێ به‌خشین و یارمه‌تییانه‌ی كه ده‌زگا و رێكخراو و كۆمپانیا و كه‌سه‌كان و لایه‌نه خێرخوازه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌یده‌ن.
پێنجه‌م: ماڵی زه‌كات و وه‌قف و وه‌سییه‌ت.
به‌شی پێنجه‌م
حوكمه گشتیه‌كان
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان(دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید قوربانی گه‌وره‌یان به گیان وخوێنیان له ڕێگای رزگاری كوردستان ـ عێراق داوه و ئه‌و ده‌زگا یاساییانه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌ری ئه‌و ڕه‌نج و قوربانییانه‌ن و له پێناوی وه‌فاداری بۆ كه‌س و كاریان كه ئه‌و شه‌هیدانه‌یان داوه و له پێناوی به‌شداریكردنی خاوه‌ن داهاته به‌رزه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن بۆ سووككردنی مه‌ینه‌تی له‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌یان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.