به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سـه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (21/11/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی / 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) مادده‌ی یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه تووشی كه‌مئه‌ندامیه‌كی هه‌میشه‌یی بووه له‌م دووباره‌دا خانه‌نشین ده‌كرێ:- یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی كه‌یشته(50%)و به‌ره‌وسه‌ر، به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌ت ده‌رچووبێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه دیاره‌كانی (له‌لایه‌نی ئۆرگانی و فرمانی)له ده‌ستدابێ جا پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده بێت. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ. دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی. سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ. پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ. مادده‌ی چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی له نێوان (25%-49%)یه، ده‌نێردرێ بۆ یه‌كێك له یه‌كه جێگیره‌كانی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)یاخود به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌بێت. مادده‌ی پێنجه‌م: پێشمه‌رگه (زێزِه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به شه‌هید تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نێردرێ و بۆ پاشه‌نشینه‌كانی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام له ده‌ست دراوانیشی پێده‌درێ هه‌روه‌ك چۆن پێش كۆچی دوایی وه‌ریده‌گرت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنی یان به هۆیه‌وه تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی ده‌نێردرێ بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج ده‌كرێن كه پێش كۆچی دوایی وه‌ری ده‌گرت. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)دا بگونجێ. دووه‌م: یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی ته‌واو له (100%)ه و له كاتی تووش بوونی به نه‌خۆشی ئیفلیجی ته‌واو یا هه‌ردوو لاقی له سه‌رووی چۆكه‌وه یا ده‌سته‌كانی یا چاوه‌كانی له ده‌ستدابێ یاخود به‌هۆی پێكانه‌وه تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیابووبێ. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ شیاندنی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ناو كۆمه‌ڵگا. چواره‌م: مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ، له باری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له سیسته‌می مووچه‌كان به‌پێی پله‌و پایه رووده‌دات. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ر كردنی به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌كاندا. دووه‌م: داشكاندنی نرخی پلیتی سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا به رێژه‌ی 30% و بۆ هه‌موو جۆری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه. سێیه‌م: لێبوردن له قازانجی یاسایی كه دێته سه‌ر ئه‌و پێشینه(سلفه)یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: مافی فێركردنی به خۆڕایی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا بۆ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌یه. پێنجه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شیاو بۆی. مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن. مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه بۆ رێزلێنان له ده‌وری قاره‌مانیه‌تی و تێكۆشانی پێشمه‌رگه(زێره‌ڤانی هه‌رێم) كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه نواندوویه‌تی و بۆ رێزلێنان له قوربانیانیان كه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شی كردووه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و خه‌باتگێرانه‌دا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بووه و توانای به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌تكردن له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا نه‌ماوه‌و له‌به‌ر پێویستییان به چاره‌سه‌ر كردن و شیاندن و چاودێری كردنی تایبه‌تی و حه‌سانه‌وه و ژیانێكی خۆش هه‌یه و بۆ دابین كردنی مافی خانه‌نشینیان، ئه‌م یاسایه ده‌چوێنرا.