یاسای ژماره‌ ( 3 ) ساڵی2007 ڕاگرتنی كارپێكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژماره‌ی (1631 له‌ 30/10/1980) و (1133 له‌ 2/9/1982).

ژمارەی یاسا : 3
ساڵی دەرچوون : 2007
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌(1)له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستان – عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی رۆژی (3/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ ( 3 ) ساڵی2007

مادده‌ی یه‌كه‌م:
    ڕاگرتنی كارپێكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژماره‌ی (1631 له‌ 30/10/1980) و (1133 له‌ 2/9/1982).                       
مادده‌ی دووه‌م:
     دووباره‌ كار به‌ سزاكانی ده‌قنووس له‌ مادده‌كانی (440) و (441) و (442) و (443) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ 111ی ساڵی1969ی هه‌مواركراو ده‌كرێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌مواركراوه‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌ی كه‌ له‌ مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا هه‌بووه‌ كاری پێكراوه‌.                     
مادده‌ی سێیه‌م:
      حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ له‌ كێشه‌و داواكانی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایكردن یا ئه‌وه‌ی بڕیاری   
    بنبڕی بۆده‌رچووه‌ ده‌گرێته‌وه‌ یا هێشتا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرتوه‌.                            مادده‌ی چواره‌م:
     ئه‌م یاسایه‌ له‌ ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائعی كوردستان  بڵاو دەباو دەبێتەوە) . 



                                                                                    عدنان موفتی
                                                                           سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی   
                                                                                  کوردستان-عێراق
                                             
هۆكاری ده‌رچواندنی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه‌ له‌بار ودۆخی جه‌نگی شوومی عێراق وئێران ده‌رچوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكارو دۆخه‌كه‌ نه‌ماوه‌و سزاكانیش له‌گه‌لأ گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌ له‌ بارودۆخی ئاسایی ناگونجێ بۆیه‌ ئه‌م یاسایه‌ دانرا.