به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردســــــتان – عێراق له دانیشـــــتنی ژمـــــــاره (23)ی رۆژی (19/11/2007) یــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975 مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975 له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو زه‌ویه‌كی كه ته‌سویه‌ی ته‌واو نه‌بووبێ یا بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌وا به ئه‌میری سرف داده‌نرێ و ئه‌م زه‌ویانه‌ی خواره‌وه‌یان لێ به‌ده‌رده‌كرێ. 1-ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵی و باخانه‌ی كه موڵكی سرفن به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ. 2-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه وه‌قف كراون وه‌قفێكی ته‌واو به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ یان به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌قفی كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ. 3-ئه‌و زه‌ویانه‌ی به دره‌خت چاندراون بۆ ماوه‌یه‌ك له (10)ده‌سالأ كه‌متر نه‌بێ وتێكڕای ژماره‌ی دره‌خته‌كانی له دۆنمێكدا له(40) چل دره‌خت كه‌متر نه‌بێ. 4-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه بڕیاری ژماره(702)ی ساڵی 1973ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی گوتی مافی به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كی ئه‌میری كشتوكاڵیم له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه ته‌سویه نه‌كرابێ یاخود ته‌سویه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووبی، یاخود بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وییه‌كه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ژماره(117)ی ساڵی 1970 نه‌گه‌یشتبوونه پله‌ی قه‌تعی، یان ئه‌وانه‌ی بڕیاری ته‌سویه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئیسپات بوو به‌پێی مامه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی پێش جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵیی ناوبراو به‌كاری هێناوه، ئه‌وا ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه به‌كاری هێناوه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت تۆمارده‌كرێ و مافی به‌كارهێنان ده‌درێت به به‌كارهێنه‌ره‌كه به مه‌رجێك له‌و راده‌یه ده‌رنه‌چێت كه له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975دا هاتووه. له‌گه‌لأ ده‌ست نه‌كردنه ئه‌و مافانه‌ی كه چه‌سپێنراون به‌پێی به ده‌ركردنه‌كانی له بڕگه‌كانی (1، 2، 3، 4)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. سێیه‌م: وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌یان كردن و ده‌ستنیشان كردنی زه‌وییه‌كانی ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانی شاره‌وانییه‌كان كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ده‌یانگرێته‌وه له ماوه‌یه‌كدا كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ له رۆژی جێبه‌جێ كردنیه‌وه‌و پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك به چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان پێشكه‌ش بكات. مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زیرانی كشتوكالأ و شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنن هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق