به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (18)ی رۆژی (31/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای كۆمپانیاكانی عیراقی ژماره(21)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا ده‌رده‌چوێنرێ. مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن. مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق - هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه - له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری ژماره(11)ی ساڵی 1992ی په‌رله‌مان كاركردنی به‌و یاسایانه قه‌ده‌غه كردووه كه پاش كێشانه‌وه‌ی ((ئیدارات)) له 23/10/1991 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رچوون، مه‌گه‌ر دوای شه‌رعییه‌ت پێدان به‌كار پێكردنی بێ له هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و، له‌به‌ر پێویستی هه‌رێم به یاسای ناوبراو تا كاتی ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.