به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (17/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ . 2- باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره: (3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن. مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ: هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ. مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ: بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق - هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه - به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا له‌گه‌لأ سیاسه‌تی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكارییه ئابوورییه تایبه‌ته‌كان به وه‌به‌رهێنان و ئابووری بازاڕ وهاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ به‌دیهێنانی داد په‌روه‌ریی و سووك كردنی بارگرانی باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.