به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كرا‌و، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (1/12/2008) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره(17 )ی ساڵی / 2008
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(17)ی ساڵی 2006
یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـ
نۆیه‌م: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.
مادده‌ی دووه‌م:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ 3 له (مادده‌ی چواره‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
ئه‌ندام بێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یان ئه‌ندام بوو بێت له (كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كاتی عیراق) پاش رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003.
مادده‌ی سێیه‌م: ( مادده‌یه‌كی نوێ و زیاد كرا‌و)
له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌واژه‌ی(ده‌سته‌ی ئیداری ) هاتبێت ده‌كرێته (ده‌سته‌ی باڵا).
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـ
دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
محمد قادر عبدالله
(د.كمال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ــ عیراق/ به‌وه‌كاله‌ت
هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی
له پێناو پاڵپشتی كردنی چاكسازی و سه‌ر له نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێریی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئامانج و ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێت و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی یاساكه‌و بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا.