به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشــــتنی ژماره (32)ی رۆژی 29/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره(11)ی ساڵی 2008
یاسای درێژه‌دان به كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی2003
له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
ماده‌ی یه‌كه‌م:
كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر (( ژماره (3)ی ساڵی 2006)) تا، 16/7/2010 درێژده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی (17/7/2008)وه كاری پێده‌كرێتء له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق
ـ هۆیه‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه ـ
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه به‌رده‌وامبوونی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست ڕاده‌گرێت، هه‌روه‌هاش بۆ پاراستنی سه‌روماڵ و موڵكء ئاسوده‌یی و سه‌قامگیرییان، ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا.