به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی په‌رله‌مانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (18)ی رۆژی 19/5/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2008 یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: قسه‌كردنی ته‌له‌فۆنی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆسته‌یی و ئه‌لكترۆنی له كاروباره تایبه‌تیه‌كانن و نابێ ریز و حورمه‌تیان بشكێندرێ. مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یا ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن (قژف)یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو وجوولاویان كورتیله نامه‌ی(مه‌سج)بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌لأ خۆ‌و ره‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دره‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت چنگی كه‌وتن هه‌تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ(حبس) كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش سزاده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزاده‌درێت. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یان هه‌ر ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدارو بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ جاڕس كردنی خه‌ڵك جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه داهاتوون. ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ به‌ند ده‌كرێت(حبس)و به غه‌رامه‌یه‌كیش كه له حه‌فت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ یاخود به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌وكارانه‌ی كه به پێی مادده‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م)ی ئه‌م یاسایه تاوانێك كرا، ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌و تاوانه ده‌بێته هاوبه‌شی و به‌و سزایه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه دانراوه سزا ده‌درێ. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م) دا هاتوون به بارێكی توندكراو بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كان یاخود له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت یاخود ئه‌وكه‌سه‌ی سیفه‌ته فه‌رمیه‌كه‌ی به‌كاردێنێ یان ئه‌وه‌ی ئاگاداری نهێنی كه‌سه‌كان یان خێزانی كه‌سه‌كان بێ به حوكمی فرمانه‌كه‌ی یاخود پیشه‌و كاره‌كه‌ی و هه‌ركه‌سێكی ئامێری په‌یوه‌ندی غه‌یری خۆی به‌كاربێنی بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و كرده‌وه ناوبراوانه. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویســـــته كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن، ئه‌وانه‌ی كه له هه‌رێمــدا كارده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: یه‌كه‌م: پلیتی مۆبایلی ئه‌لكترۆنی و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌لكترۆنیه‌كان و ته‌له‌فۆنه گوازراوه‌كانی دیكه كه له‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌رچوون به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌تی و هاوبه‌ش نیه تۆمار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێ له رۆژی ته‌واو بوونیه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلیتی ئه‌و كه‌سه‌ی له لایه‌تی گه‌ر له‌و ماوه‌یه سه‌ردانی كۆمپانیاكه نه‌كات. دووه‌م: پێشكه‌ش كردنی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیی به پلیتی به‌شداربوون و به‌شداربووه‌وه هه‌بێ بۆ دادگای تایبه‌ت له كاتی پیویستدا. سێیه‌م : ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سه‌رپێچی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه ده‌كه‌ن به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له سه‌د ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیه‌ی كه به سه‌ر ژیانی هاووڵاتییاندا له هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه و سه‌باره‌ت به خواستی لاوانی به گه‌یشتن به‌و په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنۆلۆجییه‌ی له جیهاندا به‌رپا بووه وئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش بووه‌ته هۆی ئاسانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوانی گه‌لاندا و، چونكه ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل) و پۆسته‌ی ئه‌لكترۆنی و هۆیه نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن به جۆرێكن له جۆره‌كانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه و ئه‌م هۆیانه‌ی كاری نه‌رێن ده‌كه‌نه سه‌ر ره‌وشتی لاوان و كه‌سه‌كان و منداڵان و به پێی ئه‌و رێبازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی شارستانی له سه‌ر بنچینه‌یه‌كی دروست و له پێناوی سزادانی ئه‌وانه‌ی به خراپی ئه‌و ئامێرانه به‌كاردێنن و تاكو نه‌هێلن كاربكه‌نه سه‌ر ئازادی كه‌سه‌كان و دركاندنی نهێنی كه‌سیه‌تیان و خراپه گه‌یاندن به ره‌وشت و سیسته‌می گشتی وئادابی گشتی، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.