به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشـــتنی ژماره (19)ی رۆژی (5/11/2007) بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره(30 )ی ساڵی 2007
یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن
(كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
پشكنینی ته‌واوی شێوه‌ی خوێن پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی ده‌كرێ و له‌كاتی گومان په‌یداكردن له بوونی نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ((ته‌لاسیمیا)) كه له رێگه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وسا پشكنینی خوێنی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی تاقیگه‌یی هه‌ڵده‌ستێ و له‌بارێكی كه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی داوای به‌ستنی هاوسه‌رگیرییان كردووه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون. ئه‌وا راپۆرتێك رێك ده‌خرێ و توندیی نه‌خۆشیه‌كه و ڕێژه‌ی (واته ژماره‌ی منداڵه‌كان) كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بن،ئه‌نجامی بۆ ماوه‌یی سه‌لبـی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێشكه‌ش به هه‌ردووكیان وبه‌و لایه‌نه ده‌كرێت كه داوای پشكنینه‌كه‌ی كردووه و ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه و رێنمایی كردن ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م :
پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیریی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تاكو راپۆرتی ناوبراو له مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و له بارێكدا كه راپۆرته‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌سنیشان كردبوو، ده‌بێ ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كه‌ی له داواكارانی هاوسه‌ر گیرییه‌كه بگه‌یه‌ندرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عێراق
هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه نه‌خۆشی (ته‌لاسیمیا) زیانی ماددی وته‌ندروستی ده‌روونی به هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ وباری سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت به كار‌و به خه‌رجی دارایی گران ده‌كات و له پێناوی كۆنتڕۆل كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه و بۆ دانانی راده‌یه‌ك له به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌گاتی دا هاتوو و له پێناوی هوشیار كردنه‌وه و رێنمایی داواكارانی هاوسه‌رگیریی بۆ ئه‌نجامه سه‌لبیه‌كانی كه له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ونه‌وه و له پێناوی خولقاندنی نه‌وه‌یه‌كی هوشیار و ساغی دوور له نه‌خۆشییه بۆ ماوه‌ییه‌كان (الوراپی) ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.