به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (34)ی رۆژی 18/7/2007ی خۆیدا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا : یاسای ژماره(20)ی ساڵی 2007 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق بۆ ماوه‌ی 1/1/2007 تاكو 31/12/2007 مادده‌ی یه‌كه‌م: گوژمه‌ی ته‌نیا(7847660) (حه‌وت ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و چل و حه‌وت ملیار و شه‌ش سه‌د و شه‌ست ملیۆن دینار بۆ ساڵی دارایی/ 2007 ته‌رخان ده‌كرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2285556)ته‌نیا ( دوو ترلیۆن ودووسه‌د و هه‌شتاو پێنج ملیار و پێنج سه‌د وپه‌نجا شه‌ش ملیۆن دینار) بۆ پرۆژه سه‌رمایه گوزارییه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی (5518287)ته‌نیا (بپێنج ترلیۆن و پێنج سه‌دو هه‌ژده ملیار و دوو سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجیه‌كانی كارپێكردن. سێیه‌م: گوژمه‌ی (43817)ته‌نیا (چل و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌ڤده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق. مادده‌ی دووه‌م: داهاتی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2007 له سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی (5982356) ته‌نیا (پێنج ترلیۆن و نۆسه‌د و هه‌شتاو دوو ملیار و سێ سه‌د و په‌نجا و شه‌ش ملیۆن دینار) ده‌خه‌مڵێندرێ. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق پاره‌ی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به پێی داهاتی دارایی ده‌سكه‌وتوو ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بكات. مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات جگه له فه‌سڵی مووچه‌كان، كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێـه‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: نابێ گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخانكراوه‌كانی گه‌شه‌پێدان له نێوان پارێزگاكاندا بكرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه بكات له نێوانی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه بڕیاری لێك كردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تێك وخستنیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ك فه‌سڵ و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن بكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری دارایی ده‌سته‌ڵاتی پێده‌دری بۆ خستنه سه‌ری پاره‌ی ته‌رخانكراوی گشتی په‌سند كرا‌و بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی 2007 به‌ڕێژه‌ی 1% له سه‌رجه‌م ته‌رخانكراوه په‌سند كراوه‌كانی بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ته‌رخانكردنی گوژمه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌كانی فه‌رمانگه نوێیه‌كان له ماوه‌ی ساڵی دارایی 2007 دا. دووه‌م: ته‌رخانكراوی نوێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بۆ حاڵه‌ته ناكاوییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ورده‌كاریی میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم كوردستان ـ عیراق بۆ ساڵی دارایی 2007 رێك ده‌خات و له‌به‌ر رۆشنایی كولفه‌ی مووچه په‌سندكراوه‌كان له بودجه‌دا په‌سندیان ده‌كات. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ دانانی سنوورێك بۆ ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له ماوه‌یه‌ك كه دوو هه‌فته له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی هه‌ر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك له‌سه‌رباری دارایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ده‌كات. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌ك له( 250) ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌یه وبۆیشی هه‌یه ده‌سته‌ڵات بداته سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت بۆ خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌ك له(100)سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه له(150) سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی خۆنه‌خستنه ناو هیچ ئیلتیزامێك كه پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراوی له بودجه‌دا نه‌بێ. مادده‌ی یازده‌م: گوژمه پاره‌ی پیتاكه‌كان كه به وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت به‌خشراون دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه قه‌بوول ده‌كرێن به داهاتێكی كۆتایی بۆ بودجه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن، به مه‌رجێك وه‌زیری دارایی له پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌ت یا لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكات تاكو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه له پێناویدا به‌خشراوه خه‌رج بكرێت. مادده‌ی دوازده‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنی بۆ ئاسانكاریی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رۆژی (1/1/2007)ە‌وه كاری پێده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق