به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (29)ی رۆژی (27/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2007 یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159) ی ساڵی 1979 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تكردندا به‌رده‌وامن به پێی پله وپۆلین وكۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێ ده‌یانگرێته‌وه‌و، هه‌موو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: ساڵانی خزمه‌تكردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه و پۆلین و پۆسته‌كانیان و كۆنییان، بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ژماره (14)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، یا هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه جێگای ده‌گرێته‌وه، ده‌ژمێردرێ. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه. مادده‌ی چواره‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی یه‌كه‌م ودووه‌م و سێیه‌م له مادده‌ی ژماره (1) له یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: پاراستنی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان وبنچینه‌كانی و مالأ وسامانی گشتی له چوارچێوه‌ی چاودێری مه‌شروعییه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا وچاك پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی. دووه‌م: به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ دادوه‌ریی ولایه‌نه پسپۆره‌كان له ئاشكراكردنی خێرای كاره تاوانكارییه‌كان و كاركردن بۆ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خۆلادان له دواخستنی دادگایی كردنه‌كان به‌بێ هۆ، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتیه‌وه هه‌یه. مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن. مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمدا ڕاده‌گیرێ: ( ئامانجه‌كانی شۆڕش، كه‌رتی سۆشیالیستی،ئه‌نجومه‌نی داد، ئه‌بی غرێب) و زاراوه‌ی (رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) جێگه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نه میللیه‌كان و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (159) ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراودا هاتووه. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) وده‌سته‌واژه‌ی (مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) شوێنی (مه‌رسوومی كۆماری) و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی داد) ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌لأ لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕش) له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای داواكاری گشتی دا هاتبـێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا. مادده‌ی نۆیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یابڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق