به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانـی هه‌رێمی كوردسـتان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتـمانیی كوردسـتان – عێراق له دانیشتنی ژماره (21)ی رۆژی (30/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007
یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ
( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ
(ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).
مادده‌ی سێیه‌م :
كار به هیچ ده‌قیكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ و حوكمه‌كانیشی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پاش جێبه‌جێ كردنی خانه‌نشین ده‌كرین.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان- عێراق