یاسای ژماره‌( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999

ژمارەی یاسا : 7
ساڵی دەرچوون : 2007
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق

  پشت به‌ حوكمی بڕگه‌(1)له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی (1992) ی،     هه‌موار كراوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یاسای ژماره‌( 7 )ی ساڵی 2007
یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999

مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ (دووه‌مدا) له‌ مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌.
یه‌كه‌م: بڕی به‌شداریی كردنی ساڵانه‌ به‌پێی ماوه‌ی تۆماركردنیان،له‌ پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت.
‌أ-	(30000) سی هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ری بێت.
‌ب-	(40000) چل هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.
‌ج-	(50000) په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پێنج) ساڵ به‌سه‌ر تۆمار كردنی دا تێپه‌ری بێت.
‌د-	(60000) شه‌ست هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر(ده‌) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ری بێت.
‌ه-	(70000) حه‌فتا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پازده‌) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.
‌و-	(75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (بیست) سالأ یا زیاتر به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.
مادده‌ی دووه‌م: 
مادده‌ی (15) له‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ (16) له‌ یاساكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌:
ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفه‌رمانبه‌ریه‌تی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له‌ سندووقێكی تر بخرێته‌ سه‌ر یه‌ك به‌ مه‌رجێك هه‌مووی له‌ (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.

مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ (20) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ وئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌:ـ
دووه‌م: له‌ كاتی ئیعتیرازكردنی پارێزه‌ر یا خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجومه‌نی ورده‌كاریی(15000) پازده‌ هه‌زار دینار وه‌ك یارمته‌ لێوه‌رده‌گیرێ وكاتێك كه‌ ده‌ركه‌وت له‌ ئیعتیرازه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌قه‌ ئه‌وا پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
به‌ده‌ر له‌ حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته‌ ئه‌مانه‌ ده‌به‌خشێ:
1-	خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه‌ مانگانه‌ (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
2-	خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له‌ كارگێڕیی كوردستان له‌ 23/10/1991وه‌ تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه‌ له‌ (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ر له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ خانه‌نشین كراون ومووچه‌كانیان به‌و پێیه‌ هه‌موار ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
   كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.



   
                                                                                            عدنان موفتی
                                                                                  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                           كوردستان- عێراق