به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 30/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2010
یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات، بۆ دابین كردنی پێشینه‌ی هاوسه‌ری بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌ریبگرن.
مادده‌ی دووه‌م:
پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه ده‌درێت:
یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای پێشینه ده‌كات، هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت.
دووه‌م: داواكاری پێشینه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واو كرد بێت.
سێیه‌م: ده‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌ریی له‌لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم كرد بێت.
چواره‌م: نابێ سوودی له پێشینه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوسه‌ری وه‌رگرت بێت.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو نابێ خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت بێ.
شه‌شه‌م: ژن و پیاو بۆ مه‌به‌ستی مافی پێشینه به‌یه‌ك كه‌س داده‌ندرێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ساڵانه پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئابووریدا ده‌گونجێت، له بودجه‌ی گشتیدا دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
هیچ سوودێكی یاسایی ناچێته سه‌ر پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و.
مادده‌ی پێنجه‌م:
له حاڵه‌تی مردنی داواكاری پێشینه به‌ر له دانه‌وه‌ی، میراتگره‌كانی له بڕی پێشینه یان ئه‌وه‌ی كه لێ ماوه ده‌به‌خشرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
له حاڵه‌تی ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه یان به‌تاڵ كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له نێوان ژن و مێرد، پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و له داواكاره‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێته‌وه، كه به قه‌رزێكی نایاب داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاساكانی كار پێ كرا‌و له هه‌رێم سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كه‌س مافی پێشینه‌ی نییه بێ له‌وانه‌ی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوسه‌رییانه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
خێزان بناغه‌ی كۆمه‌ڵه، گرفتی پێكهێنانی و هاوسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئێستادا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی به‌رجه‌سته، كه توێژێكی فراوانی لاوانی فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافی هاوسه‌ری و پێكهێنانی خێزانی هه‌یه و، له پێناو سووك كردنی باری ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.