به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 9/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2010
یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و جێگره‌كه‌ی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت بڕه‌كه‌ی(15) ملیۆن دیناری عیراقیه.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌رمووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.
مادده‌ی سێیه‌م:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون، مووچه‌ی خانه‌نشین وه‌رده‌گرێت، كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.
مادده‌ی چواره‌م:
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(13) ملیۆن دیناری عیراقی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
پاش ته‌واو بوونی ئه‌ركی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی، حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێ بوون و پارێزگاری كردن و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و، ئیمتیازاتی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم یا نه‌ریتی نیشتمانیی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌یان به‌خشێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی
ئاماژه به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عێراق ژماره(1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، له پێناوی ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.