به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 27/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010
یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010
له هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق جێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستاندا بدرێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.