به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 27/6/2010 ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2010
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 تا 16/7/2012 درێژ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی 17/7/2010ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌وا ده‌كات جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ماونه‌ته‌وه و واش پێویست ده‌كات ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و ماڵ و موڵك و ئاسایش و سه‌قامگیرییان بپارێزرێ، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.