به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق به‌پێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 24/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌به‌خشن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم. سێیه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته. پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت له چواره‌چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت و به‌په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت. دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، نووسینگه له ناو پارێزگاكانی دیكه‌دا ده‌كاته‌وه‌و بۆیشی هه‌یه نووسینگه له قه‌زاو ناحیه‌كانیشدا بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته پارێزگاری كردنه له مافه‌كانی مرۆڤ و پته‌و كردنی و داكۆكی كردن لێی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ. مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕاو راوێژی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه. دووه‌م: له‌رێگای چه‌سپاندنی به‌های لێبورده‌یی و ماناكانی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، رۆشنبیری مافی مرۆڤـ و مه‌سه‌له‌كانی ژنان و منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه. سێیه‌م: چاودێری گونجانی یاساكاری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات. چواره‌م: هه‌ڵسانگاندنی پله‌ی پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه و به‌نده تایبه‌ته‌كانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی كه دوور نییه به‌هۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خولاو خول و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی رێگاكانی باشتر كردنی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤــ. شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێری كردنی به‌ندینخانه‌كان و بنكه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌رو بنكه‌كانی لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خولاو خول ده‌رباره‌ی به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌ران. حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی سكاڵا له‌خه‌ڵك و له‌كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ و دڵنیا بوون له‌ڕاستییان و ئاگاداری داواكاری گشتی بۆ گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات. هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌كات له‌هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا و، ئه‌ڵقه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیری پابه‌ندبوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتنی مافی مرۆڤدا. نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا هاوكاری و هاوده‌نگی ده‌كات به‌ئامانجی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ. ده‌یه‌م: أ- راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی ڕووی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشاندانی راسپارده‌ی به‌كردار بۆ پاراستن و به‌هێز كردنی مافی مرۆڤـ له‌كوردستان. ب ـ راپۆرتی خولاو خول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤـ به په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته خۆی سه‌رۆكی كارگێڕی ده‌سته‌كه‌یه و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و، به‌پێی یاساش له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار وفه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێریه‌كانه‌وه هه‌یه‌و، نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ش له لایه‌نه حكومی و دام‌و ده‌زگاو ده‌سته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ و فه‌رمایشتی((مرسوم)) هه‌رێمی به دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ پاش په‌سند كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده بووان و، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی چوار ساڵه‌و ده‌كرێ یه‌ك جار تازه بكرێته‌وه. سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ: 1ـ خه‌ڵكی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. 2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ. 3ـ خووره‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ست نووس پێشكه‌ش بكات كه له ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات. 5ـ به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كرد بێ كه ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆك و ئه‌نداماتی ده‌سته ئه‌م سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا ده‌خۆن: (( سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌ركه یاسایی و پیشه‌ییه‌كانم به‌راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و به‌سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نییه‌وه ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام بده‌م كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ پێم ده‌سپێردرێ)). مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 1- فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی: به‌دواداچوونی كاروباری فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی موڵك وسامانی ده‌سته‌كه‌وه هه‌یه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ره‌خساندنی كاره‌كانی ده‌كات. 2- فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ: وه‌رگرتن و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و دام و ده‌زگا و راێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كرێت و، سه‌ردانی گرتووخانه و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ردارگرتن ده‌كات و له‌راستی پێشێلكارییه‌كانی بابه‌تی مافی مرۆڤـ ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و یاساكاریانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و، له‌به‌ر رۆشنایی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤـ لێی ده‌كۆڵێته‌وه و له‌باره‌یه‌وه پێشنیاز به ئه‌نجومه‌نی ده‌سته ده‌دات. 3- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ده‌سته‌كه و ئه‌و داواكاریانه‌ش كه له ئه‌نجومه‌نی ده‌سته یان له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه له‌م باره‌یه‌وه پێ ده‌گات، هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌چێت كه له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندندا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و مافه‌كانی مرۆڤـ و، رێكخستنی كۆنگره و نه‌دوه‌كانی په‌یوه‌نداریشدا به‌شدار ده‌بێت. 4- راوێژكاران ژماره‌یان له‌دوو زیاتر نابێ و ده‌بێ شاره‌زاو پسپۆڕ بن له‌بواری مافی مرۆڤدا. 5- ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێ كه له‌سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته و راوێژكاران پێك دێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌پێی پێویسته‌كانی كار و پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌شه‌كانی ده‌سته له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌مانه پێك دێ: 1- سه‌رۆكی ده‌سته/ سه‌رۆك. 2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ/ بڕیارده‌ر. 3- نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌كه‌ی له‌پله‌ی تایبه‌ت كه‌متر نه‌بێ/ ئه‌ندام. 4- نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری/ ئه‌ندام. 5- نوێنه‌ری داواكاری گشتی/ ئه‌ندام. 6- دوو ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه كاری دادوه‌ری یا یاسادانان یا یاساییان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌شداری كردنی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكیش له‌كاتی پێویستدا بۆی هه‌یه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو بكات و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه سه‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا داوه. شه‌شه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كان بانگ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان چاودێری و به دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته ده‌كات به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆ. دووه‌م: سه‌رۆك به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان لاده‌برێت ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه لێهاتوویی نییه. مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون و گشت ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یانات و ئامار و زانیاری په‌یوه‌ست به‌و كار‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌ی ده‌سته له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دا پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌سه‌ر ده‌سته‌شه له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه ناوبراوه‌كاندا په‌رله‌مان ئاگادار بكاته‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: حساب و حسابكاری ده‌سته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر وردبینی و رقابه‌ی دیوانی رقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه. مادده‌ی یازده‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی دوانزده‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو ماف و كه‌رسته و كه‌ل و په‌ل و په‌یوه‌ستیه‌كان به وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه. دووه‌م: پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی ده‌سته‌كه له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌بێت. سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه دژ بێت به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چوارده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی بۆ زامن كردنی پاراستن و پته‌و كردنی رێزی مافی مرۆڤـ و ماف و ئه‌و ئازادییانه‌ی كه له ده‌ستوورو یاسا به‌ركارو جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆتۆكۆله په‌یوه‌سته‌كان پێیانه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤـ كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه په‌سندكراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه و پێوه‌رێكیشه ئه‌شێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ته‌كانی پێ بپێورێ و به‌ها و رۆشنبیری مافی مرۆڤـ بچه‌سپێ و گه‌شه و په‌ره‌ی پێ بدرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ـ عێراق رێگای پێشكه‌وتنی به‌جۆرێك هه‌ڵبژاردووه كه‌مافی هاووڵاتیانی كوردستان زامن بكرێ و بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێبازه‌ش ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.