به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق به‌پێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 13/4/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2010 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی 2010 مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2010 گوژمه پاریه‌ك داده‌نرێ كه بڕه‌كه‌ی 11،432،176،000 (یازه هه‌زار و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌دو حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن) دیناره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی 3،543،074 (سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و سێ ملیار و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كان پڕۆژه سه‌رمایه‌داریه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی 7،889،102 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیار و سه‌د و دوو ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی 72،741،000 (حه‌فتا و دوو ملیار و حه‌وت سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان. چواره‌م: گوژمه‌ی 39،814،000 (سی و نۆ ملیار و هه‌شت سه‌د و چوارده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: كورت هێنانی بودجه به ته‌نها 835،000،000 (هه‌شت سه‌دو سی و پێنج ملیار دینار)ـه ئه‌م كورتهێنانه له‌و پاره‌یه پڕده‌كرێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌كارخستنی فیدراڵی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم له ته‌رخان كراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدراڵ دانراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2007، 2008، 2009 ده‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: داهاتی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2010 به گوژمه‌ی ته‌نیا 348،679،000 ته‌نها (سێ سه‌د و چل و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د وحه‌فتا و نۆ ملیۆن دینار) ده‌خه‌مڵێندرێ. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق دارایی وه‌زاره‌ته‌كان و كارگێڕیه‌كان به‌پێی داهاتی ده‌ستكه‌وتووی دارایی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له ئیعتیماداتی (پشتیوانه)ی ژمێریاری سه‌ره‌كی (به‌خشین، باربوو، خه‌رجی پڕۆژه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بێ و وه‌زیری دارایی و ئابووریش بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی ژمێریاریی سه‌ره‌كی به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون. دووه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و باربووه (اعانات) ده‌بڕدرێ كه له به‌شی (اعانات)دا هاتووه و بۆ حیسابی تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌گوازرێته‌وه. سێیه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و به‌خشینه (المنح) ده‌بڕدرێ كه له‌به‌شی (المنح)دا هاتووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیاده‌یه ده‌گوازرێته‌وه كه له مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا روویداوه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا بكات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییدا بكات. سێیه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی به‌رپرس گواستنه‌وه‌ی پێویست له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سندكراوی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا ئه‌نجام بدات. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی یه‌ك ده‌روازه بكات به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێنه‌وه و نابێ لێی بگوازرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تواناكانی خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێڕیانه‌ی كه بڕیار ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك بكرێنه‌وه و به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه بلكێندرێن و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رجكردندا بكات. سێیه‌م: ناشێ گواستنه‌وه له ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان پارێزگاكاندا بكرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژمێریاری مانگانه‌ی خۆیان (موازین المراجعه) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن كه (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات. مادده‌ی هه‌شته‌م : وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر ئاماده‌كردنی تاكه‌كانی میلاكاتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان–عێراق بۆ ساڵی دارایی 2010 ده‌گرێته ئه‌ستۆ و په‌سندی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی تێچووی مووچه‌كانی په‌سه‌ندكراوی نێو بودجه‌دا ده‌بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: نابێ گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌نجام بدرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1- ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2- پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ. مادده‌ی یازده‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه ته‌رخانكراوی گوژمه‌كانی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی بیخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه (الصیانه) به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی و به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه خشته‌ی داهاته راسته‌قینه وه دیهاتووه‌كانی پێوه لكابێ. مادده‌ی دوانزده‌م: گوژمه‌ی پاره‌ی پیتاك ( التبرعات) كه به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌به‌خشرێت كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پاش په‌سند كردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه،به داهاتی یه‌كجاره‌كی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه خه‌رج بكرێ كه له‌پێناویدا به‌خشراوه . مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران نابێ ساڵانه له‌دوو ملیون دینار زیاتربَی بۆ كه‌سێك و له‌ناو ته‌رخانكراوی بڕیاری له‌سه‌ردراوی بودجه‌ی تایبه‌تمه‌ندبێ و ئه‌مه‌ش به پێی ڕێنمایی وا ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری ده‌ری ده‌كات. مادده‌ی چوارده‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن كه له‌پێشكه‌ش كردنی ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2009ی فه‌رمانگه‌كه‌ی پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دوا ده‌كه‌وێ به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ. مادده‌ی پانزده‌هه‌م: گوژمه‌ی (120) ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ سندوقی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان له حیسابی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كرنی كادیری پسپۆر له‌و بواره جیاجیانه‌ی كه هه‌رێم پێویستی پێی ده‌بێ. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی زه‌مالات و به‌عپات و توێژینه‌وه و خولی راهێنانه‌وه ده‌بێ كه له ژێر چاودێری ده‌سته‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگیره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندان) ده‌بێ و به‌پێی په‌یره‌وێك جێبه‌جێ ده‌كرێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ. مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی به‌م پێیه زیاد ده‌كرێ: أ- كه‌س وكاری شه هیدان به ڕێژه‌ی (25%، 15%) به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1- له (400) هه‌زار دینار بۆ (600) هه‌زار دینار 25% . 2- له (700) هه‌زار دینار بۆ (1،032) ملیۆن دینار 15% . ب/ كه‌س وكاری شه‌هیدی (هاووڵاتی) به‌گوژمه‌یه‌كی بڕاوه كه (50) هه‌زار دیناره. ج/ خێزانی شه‌هیده ئه‌نفال كراوه‌كان به‌رێژه‌ی 50% . دووه‌م: أ- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (30) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (100) هه‌زار دینار. ب- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (50) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (150) هه‌زار دینار. ج- ئه‌و زیادانه‌ی كه له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له 1/1/2010 جێبه‌جێ ده‌كرێن. مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و په‌روه‌رده و پلاندانان پێكدهێندرێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بودجه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێناندا دایناوه. مادده‌ی هه‌ژده‌م: گوژمه‌ی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری حزبه‌كان و پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ و له‌م ته‌رخان كراوه‌ش به‌رێكارێكی كاتی خه‌رج ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پاره وه‌رگیراوه‌كان له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه‌كانه‌وه به‌پێی یاسای پشتگیری حزبه‌كان له دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه. مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌نده: یه‌كه‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن بدرێت. دووه‌م: بڕی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و زیادكردنی بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ (15) (پانزده ملیۆن دینار) بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان و به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌ت له دابین كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (30) (سی ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له رێگای بانكی كشتوكاڵییه‌وه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داهاته ئاوییه‌كان. شه‌شه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (10) (ده ملیار دینار) بۆ دروست كردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌رزشی له هه‌رێمدا. مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی روودانی گۆڕینێك له‌به‌شی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌ركۆی بودجه به‌هه‌مان رێژه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له بودجه‌دا زیاده روویدا ئه‌وا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی وه‌رده‌گیرێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌و داهاتانه وه‌رده‌گرێ كه راسته‌وخۆ له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم و فرۆشتنی پێكهاته‌كانی نه‌وته‌وه (مبیعات مشتقات النفگ) وه‌دی دێن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و ده‌خرێنه سه‌ر داهاته وه‌دی هاتووه‌كان و په‌رله‌مانی پێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه تا پێش ره‌فتار له‌سه‌ر كردنی (التصرف بها) په‌سندی بكات. دووه‌م: كۆی پاره‌ی به‌خشینه‌كان (المنح) به‌وانه‌شه‌وه كه له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست هاتوون له حیسابێكی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داده‌نرێ و ئه‌م پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز ته‌رخان كراون، ئه‌مه به‌چاو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی ژێرخانیش له هه‌رێم، به‌مه‌رجێ پێش ره‌فتار كردن پێیه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سندكرابێ. مادده‌ی بیست و دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ده‌رخسته‌یه‌ك به حیساباتی ئه‌و به‌خشینانه (المنح) پێشكه‌ش بكات كه پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كراون له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی لایه‌نی خه‌رج كردنی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه تا په‌رله‌مان په‌سندی بكات. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌و خه‌رجییه ته‌رخان كراوانه ده‌بڕدرێن كه بۆ دروست كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی تایبه‌ت به حزبه‌كان و پڕۆژه دووباره بووه‌كان ته‌رخان كراون و بۆ حیسابی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان ده‌گوازرێنه‌وه و له دابه‌ش كردنه‌كه‌شیدا ده‌بێ دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بكرێ. مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مووچه‌ی هاوشێوه‌كانیان له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵ به‌دی بهێنێ. دووه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم و مووچه‌ی خانه‌نشینانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا. سێیه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس له هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه‌ی هاوشێوه‌كانیان له‌حكومه‌تی فیدراڵ‌دا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پابه‌ند ده‌بن به دابه‌ش كردنی خه‌رجییه‌كانی كاركردن (التشغیلیه) و وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌پێی چڕی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه ده‌بێ كه زیانی زیاتر یان به‌ركه‌وتووه، پاش ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه راپۆرتی خولی هه‌ر شه‌ش مانگی ساڵ له‌سه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق پێشكه‌ش بكات و به‌پێی یاساش حیساباتی كۆتایی پێشكه‌ش بكات. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌وله‌ویه‌ت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌و ناوچانه بدات كه تووشی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیاوی و راگواستن و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی كه پێویستی زیاتریان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه پاشكۆیه‌ك به پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان پێشكه‌ش بكات و ماوه و بڕی پاره‌ی ته‌رخان كار‌و و شوێن و رۆژی ده‌ست به‌كاربوون و ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه دیاری بكات و په‌رله‌مانی لێ ئاگادار بكاته‌وه. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كخستنی بودجه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه له‌ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ تێنه‌په‌ڕێت. مادده‌ی سییه‌م: مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێ كه به‌سزای سیاسی سزادراون. ئه‌مه‌ش پاش سه‌لماندنی راستی قسه‌كانیان. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێ كه له پانزده رۆژ له رۆژی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌بێ. مادده‌ی سی و دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌حێ بكه‌ن. مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه و له 1/1/2010 وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق