به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2009
هه‌مواركردنی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1994ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه:
1- وه‌زاره‌تی داد.
2- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
3- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
4- وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری.
5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
6- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
8- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.
9- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.
10- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
11- وه‌زاره‌تی پلاندانان.
12- وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
13- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.
14- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
15- وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
16- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
17- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.
18- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
19- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
مادده‌ی دووه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه
هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.