به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق به‌ناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (15)ی رۆژی 27/5/2009 ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی. دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان . سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه. 2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه. 6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه. 7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره. 9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات. دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات. پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات. شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی. نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت. 2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت. 3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری. 4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن. 5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ . 6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ. 7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه. 8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت. 9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات. 10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، له‌حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن. مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی. مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه. دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت. سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ. مادده‌ی دوازده‌م: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه. مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه. مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ: یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ. مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت. مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع. دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو. مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)ه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت. مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات. مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆكاری دانانی ئه‌م یاسایه له‌به‌رئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌بواری به‌كارهێنان و دامه‌زراندنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كاندا روویداوه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت ژماره (23)ی ساڵی 2007 ده‌رچووه، كه له‌حه‌قیقه‌تدا به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێت له‌ره‌وشی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمه‌دا و، بۆ په‌یداكردنی هاوگونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌دا و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ره‌وشه‌و له‌پێناوی په‌یداكردنی كادێرێكی زۆری خاوه‌ن عیلم و زانست و پیشه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه، وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی كه بتوانن ئیشی سه‌رشانی خۆیان به لێزانی و توانایی و لێهاتوویی ببه‌نه سه‌رو، بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێش بردنی كه‌فائه‌تی ئه‌و قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتییه‌كه هێشتا له‌خزمه‌تدا كارده‌كه‌ن و له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و ده‌زگا قه‌زاییانه‌دا كارده‌كه‌ن و، له‌و ده‌زگا عه‌دلییانه‌دا تێده‌كۆشن و، له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و لێهاتوویاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌نسه‌به جۆربه‌جۆره‌كانی قه‌زاوه‌ت به‌ده‌ست بهێنن و، له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئاستی یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و نیمچه فه‌رمیه‌كاندا له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌وای پارێزه‌رانیش به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌و ئه‌مانجانه‌دا، ئه‌م یاسایه دانرا...