یاسای بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 4
مێژووی بڕیار: 19/3/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (1 و 5)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/3/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.
یاسای ژماره (1) ساڵی 1997
یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
أ- ئه‌م خه‌رجییه به‌رده‌وامانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و كارگێرییه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 1997 ته‌رخان ده‌كرێن كه‌ئه‌م گوژمه پارانه‌ن. (717،800، 2،285) دینار و (170) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
ب-ئه‌م پارانه‌ی خواره‌وه بۆ بووجه‌ی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیای كه خۆیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن بۆ ساڵی 1997 ته‌رخان ده‌كرێن كه (549،768،800) دیناره.
ج-بۆ بودجه‌ی نه‌خشه‌كێشانی گشتی ساڵی 1997 گوژمه پاره‌ی (684،160،000) دینار ته‌رخان ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 1997، (1،636،017،492) دینار ده‌خه‌مڵێنرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ تا گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه بكات، جگه له فه‌سڵی مووچه، ئه‌ویش ده‌شێ بۆی بگوێزێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی ده‌روازه‌كانی بكات، به مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وت كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه بڕیاری لێكردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تێك و لكاندنیان به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه ده‌درێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ كه له ته‌رخان كراوی گشتی په‌سه‌ند كراوی ساڵی 1997 به رێژه‌ی (1%) له كۆی گشتی ئه‌و ته‌رخانكراوه بخاته سه‌ر كۆی گشتی ته‌رخان كراوی په‌سه‌ند كرا‌و له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه:
1-ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه له‌و ساڵه‌دا دروست ده‌كرێن.
2-ته‌رخانكراوی نوێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و كارگێرییه‌كان بۆ ئه‌و باره كتوپریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1997 ئاماده ده‌كات و به پێی پاره‌ی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرا‌و له بودجه‌دا په‌سه‌ندی ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ دانانی راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه حكومه‌تییه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/1/1997) وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق