به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (27)دا كه رۆژی 10/12/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (16)ی ساڵی2012 یاسای جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، كاركردن به حوكمه‌كانی. مادده‌ی دووه‌م: له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه. دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه. سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو. مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندیی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن، ده‌گرنه‌وه. مادده‌ی چواره‌م: له‌كارخستنی برگه‌ی (شه‌شه‌م)ی مادده (11)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: شه‌شه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، توانای دارایی ده‌سته‌به‌ر (كفیل) له سنووری (1.500.000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، پشتگیریی بكات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان جێبه‌جێكاری داد یان به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی ناكامان به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته لێكۆڵه‌ری داد یان یاریده‌ده‌ری دادگه‌ریی له نێوان كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانگه‌كانی دادنووسیی له هه‌رێمدا به‌پێی یاسای دادنووسانی عێراقی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ی ژماره (27)ی ساڵی 1977 و یاسای تۆماركردنی ئامێره‌كانی ژماره (31)ی ساڵی 1939دا، كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌م دوو یاسایه‌ش یاسای كۆنن و له‌گه‌ڵ كاتی ئێستادا ناگونجێن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای دادنووسانی عێراقی ژماره (33)ی ساڵی 1998، كه حوكمه‌كانی تۆماركردنی ئامێره‌كانی له‌گه‌ڵدا لێكدراوه‌و كراونه‌ته یاسایه‌كی یه‌كخراو بۆ دادنووسان به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی بابه‌ت، وه له پێناو جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی له هه‌رێمدا، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.