به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (20)دا كه رۆژی 19/11/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی2012
یاسای هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه:
1ـ وه‌زاره‌تی داد.
2ـ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
3ـ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
4ـ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
5ـ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
6ـ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
7ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
8ـ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
9ـ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار.
10ـ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
11ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان.
12ـ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
13ـ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.
14ـ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
15ـ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
16ـ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
17ـ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
18ـ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
19ـ وه‌زاره‌تی كاره‌با.
دووه‌م: ده‌شێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق دوو وه‌زیری هه‌رێمی تیادا بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق