به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (22)دا كه رۆژی 21/11/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان له‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، و بڕیاره‌كانی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌لای لێژنه‌ی باڵای پێكهاتوو له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی كه‌سی داواكاری به‌خاوه‌نكردن. دووه‌م: له ناوه‌ندیی پارێزگاكاندا لێژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و دارایی و ئابوری، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ سه‌یركردنی بڕیاره ده‌رچووێندراوه‌كانی لێژنه لاوه‌كیه‌كانی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌رباره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن و خه‌مڵاندن، و بڕیاره‌كانی بنبڕ ده‌بێت. مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه داواكاری به‌خاوه‌نكردن له ماوه‌ی دیاری كرا‌و، له مادده سێی ئه‌م یاسایه‌دا، پێشكه‌ش نه‌كات، یان به‌رامبه‌ری به‌خاوه‌نكردنی خه‌ملێنراو له لایه‌ن لێژنه‌وه، نه‌دات، ئه‌وا مافی به‌خاوه‌نبوون له‌ده‌ست ده‌دات. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه له‌گه‌ڵ دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاره‌كان، ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وا شاره‌وانی په‌یوه‌ندار پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك كه له (400م2) زیاتر نه‌بێت، له ناو حه‌ره‌می گوند ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌رخان ده‌كات، و به‌خاوه‌ن ده‌كرێت به‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه به پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دیزاین و پێداویستی هونه‌ری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئاماده بكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌خرێنه سنووری شاره‌وانیه‌كان، پیاده ده‌كرێت. مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌و فراوانبوونه ئاوه‌دانییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت و زۆرێك له خانووه دروستكراوه‌كان ده‌كه‌ونه نێو سنووری دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له حه‌ره‌می ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانیه‌كان، و به‌مه‌به‌ستی به‌خاوه‌نكردنیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.