به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (12)دا كه رۆژی 15/10/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: سندوقێك پێك دێت به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه‌و له ڕووی دارایی وكارگێرییه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی سندوق به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: سندوق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هاتوون، كه پێویستیان به پشتگیریه‌كی چڕ هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی چاره‌سه‌ری و داوده‌رمان و ئامێری پزیشكی له بنكه‌ی پسپۆڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. مادده‌ی سێیه‌م: سندوق ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی كه‌وا سندوق له سه‌ری ده‌ڕوات و بڕیاردانی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی كاری تێدا كۆنترۆڵ ده‌كات. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه. سێیه‌م: خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی یاسا كار پێكراوه‌كان. چواره‌م: پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سندوق. پێنجه‌م: سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه له‌و مافانه‌ی كه هی خۆیه‌تی و له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رێتی. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق. حه‌وته‌م: دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق. مادده‌ی چواره‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: یه‌كه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی سندوق له ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. سێیه‌م: زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%) له‌و باج و ڕسوماتانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر شتومه‌ك و به‌رهه‌می زیان به‌خش به ته‌ندروستی، چ هاورده بن یان دروستكراوی خۆماڵی و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوق وه‌رده‌گیرێت. چواره‌م: بژارده‌ی (غرامه) وه‌رگیراو به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان. پێنجه‌م: ڕێژه‌ی (50%) له‌و بژاردانه‌ی كه له شتومه‌ك و خۆراكی سه‌رپێچیكار بۆ مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی (25%) له‌و بژاردانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی وه‌رده‌گیرێن. حه‌وته‌م: پیتاك و كۆمه‌ك و به‌خشین له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێـت. هه‌شته‌م: داهاتی چالاكیه‌كانی سندوق. نۆیه‌م: أ- زێده‌كردنی ڕێژه‌ی (5%) بۆ ڕه‌سمی تۆماركردنی هه‌موو جۆره ئۆتومبیلێك و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یی (سنویه) و، بۆ مه‌به‌ستی سندوق وه‌رده‌گیرێت. ب- ڕێژه‌ی (5%) له‌و بژاردانه‌ی له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ وه‌رده‌گیرێن. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن به‌ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی سندوق) له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1ـ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ر یه‌ك له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. 2ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 3ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 4ـ شاره‌زایه‌ك و راوێژكارێك له‌وانه‌ی پسپۆرن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. دووه‌م: سه‌رۆك له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ماوه‌كه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه‌و له كاتی پێویست به بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاریش به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌بێت و گفتوگۆ‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له تۆمارێكی تایبه‌ت ده‌نووسرێته‌وه. سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن راپۆرته خوولییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی سندوق بخاته به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای و مافی ئاماده‌بوونی هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. پێنجه‌م: وه‌زیر به‌دواداچوونی ئاستی پابه‌ندبوونی سندوق به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هاودژیه‌ك له‌كارو بڕیاره‌كانی سندوق له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌یه، یان سندوق ئامانجه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و كاریگه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه تانه بگرێت، وه له حاڵه‌تی سووربوونی ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر ڕای خۆی، ئه‌وا وه‌زیر بابه‌ته‌كه، له ماوه‌ی (7) ڕۆژ له رێكه‌وتی تانه‌كه‌دا، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه، و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، له ماوه‌ی (15) رۆژدا، بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سندوق به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری ده‌بێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه داده‌مه‌زرێت، و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نسیبیان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری ده‌كرێت وباره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت. دووه‌م: لادان یان ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌وه ده‌بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م: له سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستیه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی نۆیه‌م: له سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستاندا، و به له‌به‌ر چاوگرتنی تێچوونه زۆره‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، و بێ توانایی له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م تێچوونانه له لایه‌ن تووشبوانه‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.