به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 17/9/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9)ی ساڵی2012 یاسای به‌خشینی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا كه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان - عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایانه، له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كار ده‌كات، مافی بۆ وه‌رگرتنی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایانه، كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كات، مافی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به به‌خشینی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌ربكات. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م (یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستیان پێ ده‌درێت به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات. مادده‌ی چواره‌م: له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه به‌مه‌به‌ستی هاندان و په‌ره‌پێدانی داهێنان و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له هه‌رێمی كوردستان و مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.