به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (24)دا كه رۆژی 11/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (7)ی ساڵی2012
یاسای درێژه‌دان به كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له رۆژی 16/7/2012 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر درێژ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه كاری پێده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق